تیرۆرستانى داعش به‌ئاسانى هاتوچۆ له‌ سنووری نێوان عێراق و سووریا،

تیرۆرستانى داعش به‌ئاسانى هاتوچۆ له‌ سنووری نێوان عێراق و سووریا،
عەبدولحەمید قاسم، به‌ڕێوەبه‌رى ناحیه‌ى قه‌یره‌وان سه‌ر به‌ قه‌زاى به‌عاج، بۆ (باس) رای گەیاند: تیرۆرستانى داعش به‌ئاسانى هاتوچۆ له‌ سنووری نێوان عێراق و سووریا، له‌ به‌عاج و قه‌یره‌وان و ته‌له‌عفه‌ر و حه‌زه‌ردا ده‌كەن و کردەوەی تیرۆیستییش بەڕێوە دەبەن.


عەبدولحەمید گوتیشى: ”ڕۆژ به‌ ڕۆژ چالاكییه‌كانى تیرۆرستانى داعش له‌ قه‌زاى به‌عاج زیاد ده‌كات، حكوومه‌تى عێراق و حه‌شدى شه‌عبیش هه‌تا ئێستاش نه‌یانتوانیوه‌ كۆنتڕۆڵى قه‌زاكه‌مان بكه‌ن، له‌و سێ ده‌ڤه‌ره‌دا داعش داواى له‌ خه‌ڵكه‌كه‌ى كردووه‌ سنووره‌كه‌یان نه‌به‌زێنن، واتا داعش سنوورى تایبه‌تیى خۆى له‌ به‌عاج و حه‌زه‌ر و ته‌له‌عفه‌ر ده‌ستنیشان كردووه‌“.


هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد: ”ته‌نیا پێشمه‌رگه‌ ده‌توانێت ئه‌م دۆخە ئارام بكاته‌وه‌، هه‌رچه‌ند زیاتر داعش له‌و ده‌ڤه‌رانه‌ بێت، قوربانیى زیاتر ده‌بێت، چونكه‌ ڕێژه‌یه‌كى زۆر سوننه‌ و شیعه‌ و توركمانى تێدایه‌“.


به‌ڕێوەبه‌رى ناحیه‌ى قه‌یره‌وان ئاشكراى كرد: ”وا دیاره‌ حه‌شدى شه‌عبى ناتوانێت شه‌ڕ له‌گه‌ڵ تیرۆریستانى ئه‌و ناوچانه‌دا بكات، تا ئێستاش داعش له‌ سێ قه‌زاى سه‌ر به‌ پارێزگاى مووسڵ کردەوەی تیرۆریستیی هەیە، ژماره‌ى تیرۆریسته‌كانیش نه‌زانراوه‌، چونكه‌ ئه‌و قه‌زایانه‌ى داعشی لێ كۆ بووەته‌وه‌ بیابانن و هیچ هێزێكى حه‌شدى شه‌عبى و حكوومه‌تى عێراق له‌و ناوچانه‌دا نیین“.


ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى مووسڵیش بۆ (باس) ئاخاوت و گوتى: ”“.


سه‌یدۆ چه‌تۆ، ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى مووسڵ بۆ (باس)ى ده‌رخست: ”داعش له‌نێوان سنوورى سووریا و عێراق، به‌ ئازادى هاتوچۆ ده‌كه‌ن و راهێنانه‌ سه‌ربازییه‌كانى خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن تەنانەت له‌ هه‌ندێك ناوچه‌دا داعش به‌ ئۆتۆمبێل هاتوچۆ ده‌كه‌ن، پێش ماوه‌یه‌كى كه‌میش فیشه‌كیان له‌ ئۆتۆمبێله‌كان ده‌دا، به‌تایبه‌تى له‌ قه‌زاكانى به‌عاج و حه‌زه‌ر و ته‌له‌عفه‌ر“.


هەروەها به‌ڕێوەبه‌رى ناحیه‌ى قه‌یره‌وان گوتى: ”مه‌ترسی هه‌یه‌ كه‌ چه‌كداره‌كانى داعش بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ئه‌و ناوچانه‌، هاووڵاتییانیش ناچارن سه‌روه‌ت و سامانى خۆیان به‌جێ بهێڵن و بچنه‌ وڵاتانى دەرەوە، چونكه‌ باوه‌ڕیان به‌ هێزى عێراق نه‌ماوه‌“.




باسنیوز
Top