سەرکردەیەکی حەشدی شەعبی داوای گۆڕینی سیستەمی سیاسی لە عێراق دەکات

 سەرکردەیەکی حەشدی شەعبی داوای گۆڕینی سیستەمی سیاسی لە عێراق دەکات
سەرکردەیەکی باڵای حەشدی شەعبی، داوای گۆڕینی سیستەمی سیاسی عێراق لە پەرلەمانییەوە بۆ سیستەمی سەرۆکایەتی دەکات.



ئەمڕۆ پێنجشەممە 23/8/2018، قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسایب ئەهلی حەقی سەر بە حەشدی شەعبی، لە تویتێکیدا کە لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (تویتەر) بڵاوی کردووەتەوە ڕای گەیاندووە: "هیچ چارەسەرێک نییە لەگەڵ سیستەمی پەرلەمانی، کێشەکان هەروا دەمێننەوە لەبەر ئەوەی سیستەمەکەمان پەرلەمانییە".



دەشڵێت: "پێویستە هەموومان هاوکاربین بۆ گۆڕینی سیستەمی سیاسی لە پەرلەمانییەوە بۆ سەرۆکایەتی".



ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنی چوارشەممە خەزعەلی لە وتاری نوێژی جەژنی (قوربان)دا لە شاری نەجەف رای گەیاند: "پێویستە ئەو كەسانەی بوونە هۆكار بۆ دووبارە ژماردنەوەی دەستی دەنگەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بكرێت، چونكە ئەو پرۆسەیە بووەتە هۆكاری خەرجكردنی پارە و دواخستنی پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عیراق".




باسنیوز
Top