شەش پاسەوانی ئەندام پەرلەمانێک کوژران

شەش پاسەوانی ئەندام پەرلەمانێک کوژران
لە هێرشێکی خۆکوژی بۆ سەر ماڵی ئەندام پەرلەمانێکی پێشووی عێراق لە باکووری تکریت، شەش پاسەوانی ئەو ئەندام پەرلەمانە کوژران.

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، درەنگانی دوێنێ شەو لە گوندی ئاسدیرا کە دەکەوێتە باکووری پارێزگای تکریت، کەسێکی خۆکووژ خۆی بە ماڵی عەدنان ئەلخەنام تەقاندۆتەوە و بەهۆیەوە شەش پاسەوانی ئەو ئەندام پەرلەمانە کوژراون.

تاکو ئێستا هیچ گروپێک بەرپرسیارەتی خۆی لەو هێرشە رانەگەیاندووە بەڵام بەهۆی پشتگیریکردنی عەدنان خەنام لە حکوومەت عێراق بۆ جەنگی دژی داعش، گومان دەکرێت داعش بەو کارە هەڵستابێت.

ئەگەرچی لە کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوەوە، عێراق شکستی یەکجاری داعشی راگەیاندووە، بەڵام چەکدارانی داعش لە پارێزگاکانی کەرکووک، دیالە و سەڵاحەدین دەستیان بە کوشتن و رفاندنی هاووڵاتیان کردوەتەوە.



K24
Top