کۆپتەرێکی ئەمریکا لە عێراق کەوتە خوارەوە

کۆپتەرێکی ئەمریکا لە عێراق کەوتە خوارەوە


هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە دژی داعش، گیان لەدەستدانی سەربازێکی ئەمریکی و برینداربوونی سێ سەربازی دیکەی بەهۆی کەوتنەخوارەوەی کۆپتەرێکی ئەمریکی ڕاگەیاند.





ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی ئابی ٢٠١٨، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و ئاشککرای کرد کە هەلیکۆپتەرێکی ئەمریکی لە کاتێکدا لە ئەرکێکی هاوبەشدا بووە لە چوارچێوەی پرۆسەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، کەوتووەتە خوارەوە و بەهۆیەوە سەربازێک گیانی لەدەست داوە و سێی دیکەش بریندار بوون.



هاوپەیمانی جەختی لەوە کردووەتەوە کە هیچ ئاماژەیەک لەئارادا نییە، دەری بخات کۆپتەرەکە بە گوللە خرابێتە خوارەوە، بەڵام “تاوەکوو ئێستاش لێکۆڵینەوە بەردەوامە”.
bas news-
Top