تەقینەوەیەک لە بازاڕێکی بەغدا رووی دا
سەرلەبەیانیی رۆژی سێشەممە 14/8/2018، بۆمبێکی چێندراو لەسەر رێگایەک لە بازاڕی موریدی لە ناوچەی سەدری بەغدا تەقییەوە.
بەپێی دوایین زانیاری، ژمارەیەک هاووڵاتی بەهۆی تەقینەوەکەوە بریندار بوون و ژنێک و منداڵەکەشی بەهۆی سەختیی برینەکەشیانەوە، لە نەخۆشخانە گیانیان لەدەست داوە.
بەهۆی ناکارایی هێزە عێراقییەکان، دەیان گرووپ و میلیشیای چەکداریی توندڕەو و تیرۆریستی لە شەقام و شارەکانی عێراق بەتایبەت لە بەغدای پایتەختی، بڵاو بوونەتەوە و رۆژانە کردەی تیرۆریستی، کوشتن، رفاندن و تەقینەوە ئەنجام دەدەن و هێزە ئەمنییەکانیش توانای کۆنتڕۆلکردن و پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتییانیان نییە.
باسنيوز