عه‌بادی به‌رێكەوت بۆ ئەنقەرە

عه‌بادی به‌رێكەوت بۆ ئەنقەرە
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق به‌ره‌و توركیا كه‌وته‌ڕێ و پێش ئه‌وه‌ی به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندیكی حكوومه‌ت به‌غدای پایته‌خت به‌جیبهێڵێت گووتی: "دۆسێی ئاو سه‌ره‌كیترین خاڵی گفتوگۆكانی ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی توركیادا".

بڕیاره‌ له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای توركیا گفتوگۆ له‌باره‌ی چه‌ندین پرسی په‌یوه‌ست به‌ هه‌ر دوو وڵات بكه‌ن.

سه‌ردانه‌كه‌ی عه‌بادی له‌ كاتێكدایه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره‌ و واشنتن به‌ دۆخێكی قه‌یراناویدا تێده‌په‌ڕێت و لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی گه‌یشتووه‌ته‌ نزمترین ئاستی.

هه‌روه‌ها به‌هۆی گلدانه‌وه‌ی ئاو و درووستكردنی به‌نداوی گه‌وره‌ له‌ توركیا، كێشه‌ بۆ عێراق درووستبووه.




K24
Top