كريستاڵ گه‌نجانى عێراق ئاڵووده ده‌كات
له ده‌روازه‌ى بازارى باب شه‌رقى به رووى گۆڕه‌پانى ته‌حريرى به‌غدادا، جۆره‌ها كاڵا و كه‌رسته‌ى ياساغ ده‌فرۆشرێن. له‌وێ هه‌موو شت ده‌ست ده‌كه‌وێت، له ئامێرى په‌يوه‌ندى تايبه‌ت به كه‌رتى سه‌ربازييه‌وه بگره تا ده‌گاته حه‌پى هه‌وكردن و سه‌ر ئێشه. له‌وێ گۆچانى كاره‌بايى، چه‌كى ئۆتۆماتيكى، چه‌قۆ و ته‌ور، هه‌موو شتێك كه فرۆشتنى قه‌ده‌غه بێت له‌وێ هه‌يه. هه‌ندێك ده‌رمان فرۆش هه‌ن، حه‌پى پاراسيتمۆڵ و كولاجى هه‌وكردنيان داناوه و جانتايه‌كيشيان به شانه‌وه‌يه. ئه‌و جانتايه پڕه له حه‌پى قه‌ده‌غه‌كراو و ئاماده‌ن بۆ راكردن و هه‌ر كاتێك هه‌ست به مه‌ترسى بكه‌ن، ده‌ستبه‌جێ راده‌كه‌ن. چونكه جانتاكانيان پڕن له حه‌پى كريستاڵ و ئارتين و هه‌موو جۆره‌كانى ديكه‌ى مادده‌ى هۆشبه‌ر.
ديارده‌يه
بڵاوبوونه‌وه‌ى حه‌پ و هه‌موو جۆره مادده هۆشبه‌ره‌كان وه‌ك حه‌شيش و ترياك له حاڵه‌ت ده‌رچووه و بووه‌ته ديارده. به جۆرێك ته‌شه‌نه‌ى سه‌ندووه، كه ئاڵووده‌بووه‌كانيان له‌سه‌ر شه‌قام و كوچه و كۆڵانه‌كانى به‌غدا ده‌بينرێن.
فرۆشياره گه‌ڕۆكه‌كان، موشته‌رييه‌كانيان له گه‌نجان و بازرگان و ته‌نانه‌ت ئافره‌تانيش ده‌ناسنه‌وه و زۆربه‌ى موشته‌رييه‌كان ته‌مه‌نيان له نێوان 20 تا 40 ساڵه. به نهێنى ئاڵوگۆڕ و كڕين و فرۆشى مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌كه‌ن. جار له دواى جار كڕياره‌كان داواى زياتر ده‌كه‌ن.
بڵاوبوونه‌وه‌ى مادده هۆشبه‌ره‌كان به جۆرێكه كه له هه‌ندێك گازينۆ به ئاشكرا مادده‌ى شيشه به‌كارده‌هێنرێت و ده‌درێت به كڕياره‌كانيان.
ماجد، ناوى يه‌كێكه له‌و فرۆشيارانه‌ى له بازارى حه‌رامييه‌ى ناوچه‌ى باب شه‌رقى كار ده‌كات و ده‌ڵێت: من هه‌ندێك حه‌پى به‌هێزكردنى تواناى سێكسى و ڤاليۆمى تايبه‌ت به خه‌و و حه‌پى فشارى خوێن و شه‌كره ده‌فرۆشم و حه‌په بێهۆشكه‌ره‌كان فرۆشيارى خۆيان هه‌يه. چونكه ئه‌و پيشه‌يه مه‌ترسى له‌سه‌ره.
ماجد له بازاره‌كه‌دا، ناوى كه‌سێك ده‌هێنێت كه فرۆشيارێكى گه‌ڕۆكى مادده هۆشبه‌ره‌كانه و جانتايه‌كى به شانه‌وه‌يه و ئه‌و فرۆشياره پاسه‌وانى تايبه‌تى هه‌ن و له دووره‌وه چاودێرى ده‌كه‌ن و له هه‌ر مه‌ترسييه‌ك ده‌يپارێزن.
ئه‌بولوه‌رد، نازناوى فرۆشياره گه‌ڕۆكه‌كه‌يه، ئه‌و گه‌نجێكى سى ساڵانه و له خوێندن دابڕاوه و ئاماده‌يى ته‌واو نه‌كردووه.
ئه‌بولوه‌رد يه‌كێكه له فرۆشياره گرنگه‌كانى حه‌پى كريستاڵ، نرخى پارچه‌يه‌ك حه‌پ كه 6 دنكى تێدايه، ته‌نيا 35 هه‌زار دينارى عێراقييه. حه‌په‌كه جۆرى ديكه‌شى هه‌يه و هه‌يانه نرخى پارچه‌يه‌كى ته‌نيا 20 هه‌زار ديناره.
ئه‌بولوه‌رد له باره‌ى ئيشه‌كه‌يه‌وه، گوتى: ناتوانێم بڵێم سه‌رچاوه‌ى ئه‌م حه‌پانه له كوێوه‌يه. به‌ڵام بازرگانى گه‌وره حه‌په‌كان ده‌هێنن و له رێى چه‌ند فرۆشيارێكه‌وه به ناو تۆڕێكى گه‌وره‌ى فرۆشياراندا دابه‌شى ده‌كه‌ن.
ئاڵووده‌بوو
يه‌كێك له ئاڵووده‌بووه‌كان هاوسه‌رگيرى كردووه و باوكى سێ منداڵه و ئێستا له نه‌خۆشخانه‌يه‌كى به‌غدا چاره‌سه‌رى ئاڵووده‌بوونه‌كه‌ى ده‌كرێت. ئه‌و ده‌ڵێت سه‌ره‌تا له رێى هاوڕييه‌كييه‌وه ده‌ستى به كێشانى شيشه كردووه و پاشان حه‌شيشى كێشاوه و دواتر خووى گرتووه به خواردنى حه‌پى كريستاڵه‌وه.
ئه‌و به هۆى ئاڵووده‌بوونييه‌وه كاره‌كه‌ى له‌ده‌ستداوه كه ژمێريارى كۆمپانيايه‌ك بووه.
كارێكى سرووشتييه
ئه‌بو جه‌عفه‌رى ته‌مه‌ن 60 ساڵ، خاوه‌نى دوكانێكى كه‌لوپه‌لى كاره‌باييه له بازارى باب شه‌رقى و ئه‌و ده‌ڵێت: حه‌پفرۆشه‌كان له كات 10ى به‌يانييه‌وه تا سێى عه‌سر له بازاره‌كه‌دان و پاشان رووده‌كه‌نه گازينۆ و گه‌ڕه‌كه‌كان بۆ گه‌ياندنى حه‌پ بۆ موشته‌رييه‌كانيان. لێره هيچ چاودێرييه‌كى توند له‌سه‌ر بازرگانانى مادده هۆشبه‌ره‌كان نييه. پێويست بوو چاودێرى نهێنى هه‌بن و به وردى چاودێرى ئه‌و جۆره كه‌سانه بكرێت. كه‌س ناوێرێت پێيان بڵێت لێره دووربكه‌ونه‌وه و ته‌نانه‌ت دوكانداره‌كانيش بۆ ئه‌وه‌ى خۆيان بپارێزن، نا‌وێرن خۆيان له قه‌ره‌ى ئه‌و حه‌پفرۆش و كريستاڵ فرۆشانه بده‌ن.
پێكهاته‌كانى
يه‌كێك له توێژه‌رانى پزيشكى و پسپۆڕ له پيشه‌سازى كيميايى دا‌و و ده‌رمان بێ ئه‌وه‌ى ناوى بهێنرێت، نهێنى درووستكردنى كريستاڵى خسته‌ڕوو و گوتى: پێكهاته‌كانى مادده‌ى هۆشبه‌رى كريستاڵ، له ناوخۆدا درووست ده‌كرێن و به‌شێكيان له كارگه‌كانى عه‌تر و پاككه‌ره‌وه‌كان و پلاستيكدا به‌كار ده‌هێنرێن. له درووستكردنى كريستاڵدا هه‌ريه‌ك له مادده‌كانى ئه‌سيتۆن و به‌نزين و ترشى هايدرۆكلۆريك و فينيل به‌كارده‌هێنرێن و هه‌روه‌ها مادده‌كانى ئێمڤيتامين و فينيثيلامين كه دوو مادده‌ى وزه به‌خشن و وا له مرۆڤ ده‌كه‌ن هه‌ست به شتێكى وه‌همى له هێز و دڵخۆشى بكات و تواناى جه‌سته‌يى زياد ده‌كه‌ن، هه‌موو ئه‌وانه ده‌كرێنه حه‌پ و خه‌ڵكيان پێ ئاڵووده ده‌كرێت.
سه‌باره‌ت به زيانه‌كانيشيان گوتى: كريستاڵ و ئه‌و حه‌په هۆشبه‌رانه ده‌بنه هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى فشارى خوێن، جه‌ڵته‌ى مێشك، كتوپڕ وه‌ستانى دڵ، ئاڵووده‌بوون، داڕزانى جه‌سته، به‌دمه‌ستى، لاوازبوون، پوكانه‌وه‌ى ئێسك و گرفتاربوونى به چه‌ندين نه‌خۆشى ديكه.
په‌ره‌ى سه‌ندووه
له كۆنگره‌ى ده‌سته‌ى باڵاى نيشتيمانى بۆ كاروبارى مادده هۆشبه‌ره‌كان، به‌ڕێوبه‌رى پرۆگرامى مادده هۆشبه‌ره‌كان له وه‌زاره‌تى ته‌ندرووستى و ژينگه‌ى عێراق، ره‌نا فايق، رايگه‌ياند، له ماوه‌ى پێنج ساڵى رابردوودا به‌كارهێنان و بڵاوبوونه‌وه‌ى مادده هۆشبه‌ره‌كان په‌ره‌ى سه‌ندووه.
كارگه‌كانى
نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى داد له ليژنه‌ى قه‌ڵاچۆكردنى مادده هۆشبه‌ره‌كان، كاميل ئه‌مين رايگه‌ياند، ئاماژه سه‌ره‌تاييه‌كان ده‌رخه‌رى ئه‌و راستييه‌ن، كه درووستكردنى مادده هۆشبه‌ره‌كان له قۆناغى سه‌ره‌تادايه و ئه‌مه‌ش مه‌ترسييه‌كى گه‌وره‌يه.
گوتيشى: ئه‌نجامى به‌دواداچوونى ليژنه‌كانيان ده‌ريخستووه، به‌كارهێنانى مادده هۆشبه‌ره‌كان له باشوورى عێراق په‌ره‌ى سه‌ندووه و شاره‌كانى باشوور پێويستيان به كردنه‌وه‌ى سه‌نته‌رى تايبه‌ت به چاره‌سه‌رى ئاڵووده‌بووانه.
ته‌شه‌نه ده‌كات
به‌ڕێوبه‌رى نه‌خۆشخانه‌ى ئيبن روشد بۆ چاره‌سه‌رى نه‌خۆشييه ده‌روونييه‌كان و ئاڵووده‌بوون، ئوسامه عه‌باس رايگه‌ياند، له 2012ه‌وه تا ئێستا به‌رده‌وام به‌كارهێنه‌رانى مادده هۆشبه‌ره‌كان زياتر بووه، به تايبه‌تى به‌كارهێنه‌رانى كريستاڵ. پێشتر ته‌نيا چه‌ند حاڵه‌تێك هه‌بوون، به‌ڵام هه‌رزوو ته‌شه‌نه‌ى كرد و عێراق كه پێشتر سه‌لامه‌تترين وڵات بوو له‌و رووه‌وه، به‌ڵام ئێستا خه‌ريكه مادده هۆشبه‌ره‌كان به ته‌واوى ته‌نيويانه.
k24-