وەزیری ناوخۆی پێشووی ئێران: نهدهبوو ڕێگیریمان لهدابهش بوونی عێراق بکردایە
دوێنێ هەینی 10/8/2018، عەبدولڵا رەمەزانزادە، وەزیری پێـشووتری ناوخۆ و گوتەبێژی حکوومەتی ئەو وڵاتە لە سەردەمی سەرۆکایەتیی محەمەد خاتەمی، لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، تویتێکی کردبوو، تێدا رای گەیاندبوو: ”نهدهبوو ڕێگیریمان لهدابهش بوونی عێراق بکردایە“.
دوای ئەوەی کە ئابڵوقەی ئابووری سەر ئێران، لەلایەن ئەمریکاوە، بەتەواوی توند کراوە، باری ئابووری و بەهای دراوی ئەم وڵاتە، بەتەواوی داروخاوە، هاوکات لەم رۆژانە چەند بەرپرسێکی ئێرانی داوا دەکەن عێراق بە بڕی 11 ملیار دۆلار قەرەبووی ئێران بکاتەوە، بەرامبەر شەڕی هەشت ساڵەی (1980-1988) نێوان ئەم دوو وڵاتە.
باسنيوز