ئێران و عێراق داوای قەرەبووی زیانەکانی جەنگ لە یەکتر دەکەن

 ئێران و عێراق داوای قەرەبووی زیانەکانی جەنگ لە یەکتر دەکەن
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە وەڵامی تویتی پەرلەمانتارێکی ئێرانیدا کە داوای یەک هەزار و 100 ملیار دۆلار قەرەبووی لە عێراق کردووە، دەڵیت دەبێ ئێرانیش قەرەبووی ئەو قوربانیانە بکاتەوە کە بەهۆی ئێران و قاعیدەوە کوژراون.



ئەو مشتومڕە تویتەرییە دوای ئەوە ڕووی داوە کە حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە پرێس کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕای گەیاند: "سەرەڕای دژایەتیمان لەگەڵ جەوهەری گەمارۆکان، پەیڕەوی لەو گەمارۆیانە دەکەین کەلەدژی ئێران گیراونەتە بەر".



پاش دەربڕینی ئەو هەڵوێستە، مەحموود سادقی پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی ئێران، لە تویتێکدا نووسی: "حکوومەتی عێراق بەپێی بەندی 6ی بڕیارنامەی 598ی ئەنجومەنی ئاسایش، دەبێ یەک هەزار و 100 ملیار دۆلار بابەتی قەرەبووی زیانەکان کەلە ئێران کەتووە، بەو وڵاتە بدات، ئاماژەی بەوەش کردووە حکوومەتی ئێران بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی ئەو وڵاتە، هەتا ئێستا سەبری کردووە، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەباتی قەرەبووی ئێران، هاودەنگی گەمارۆ ستەمکارانەکانە لەدژی ئێران".



لە بەرانبەر ئەو تویتەی موحموود سادقی دا، فایق شێخ عەلی ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرۆکی "حزبی خەڵکیی ڕیفۆرم" لە توێتێکدا ئاشکرای کردووە: "بەناوی بنەماڵەی قوربانیانی تیرۆر لە ئێوە و دەوڵەتەکەتان داوا دەکەم 11 ملیار ۆلاری ئەمریکی وەک قەرەبووی کوژرانی یەک ملیۆن عێراقی بە کەسوکاری کوژراوەکان بدەن، چونکە لە ساڵی 2003ەوە ئێران بە بیانووی شەڕ لەگەڵ ئەمریکا ئێران گرووپی قاعیدەی هێنایە ناو عێراقەوە.





باسنیوز
Top