خۆپیشاندان و مانگرتنی فراوان له به‌سره ده‌ستپێده‌كه‌ن
خۆپیشانده‌ران كه له درووشمه‌كانیاندا داوای نه‌هێشتنی بێكاری و دامه‌زراندنی خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌یان له كه‌رته‌كانی گشتی و تایبه‌ت ده‌كرد، هه‌روه‌ها دووپاتیانكرده‌وه، ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی عێراق به‌ده‌م داواكانیانه‌وه نه‌چێت، ئه‌وا ته‌نیا قسه نابێت و ده‌روازه‌كه به‌ته‌واوه‌تی داده‌خه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیش له ده‌روازه‌ی سنووری سه‌فوان رایگه‌یاند، "بۆئه‌وه‌ی هاتووچۆ له‌و ده‌روازه‌یه په‌كی نه‌كه‌وێت، هێزه ئه‌منییه‌كان ئه‌و چادرانهیان لابردووه كه خۆپیشانده‌ران ههڵیاندابوونهوه".
ئه‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چالاكوانانی سه‌نته‌ری شاری به‌سره‌ش هه‌ره‌شه‌ی ئه‌وه‌یانكردووه، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌منی رێگریان له هه‌ڵدانی چادهركانیان كرد، ئه‌وا له‌به‌رده‌م بینایه‌ی پارێزگا ده‌ست به خۆپیشاندان و مانگرتنی فراوان ده‌كه‌ن.
چالاكوانێكیش به‌ناوی ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی به كه‌ناڵی RT رووسی راگه‌یاند: "ئێمه كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین، ئه‌مشه‌و خۆپیشاندانێكی فراوان له‌به‌رده‌م بینایه‌ی پارێزگای به‌سره ساز بكه‌ین و دواتریش ئه‌و خۆپیشاندانه بۆ مانگرتن ده‌گۆڕین هه‌روه‌ك پێشتریش ئه‌و بڕیاره‌مان دابوو، به‌ڵام ترسی ئه‌وه‌مان هه‌یه هێزه ئه‌منییه‌كان پشێوی له مانگرتنه‌كه‌دا درووست بكه‌ن".
به‌ر له زیاتر له مانگێك، یه‌كه‌م بلێسای خۆپیشاندانه‌كانی شاره‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق، له شاری به‌سره داگیرسا و له توندوتیژییه‌كاندا به سه‌دان كه‌س كوژران و بریندار بوون.