سێ پۆسته سيادييه‌كه‌ى عێراق بوونه‌ته هۆى ناكۆكى نێوان لايه‌نه‌كان
كه‌ناڵى (RT)ى رووسى بڵاويكرده‌وه، له ناو لايه‌نه سوننه‌كاندا پۆستى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بووه‌ته جێى كێشه و هه‌ندێك لايه‌ن سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى سه‌ليم جبوورى ئه‌و پۆسته وه‌رنه‌گرێته‌وه و دوو كانديدى ديكه هه‌ن كه هه‌ريه‌كيان محه‌ممه‌د حه‌لبووسى و ته‌ڵاڵ زوبه‌يعين.
له ناو حزب و لايه‌نه شيعه‌كانيشدا، هه‌ندێك لايه‌نيان دژى ئه‌وه‌ن پۆستى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بدرێته‌وه به سه‌ليم جبوورى و به‌شێكيشيان كێشه‌يان له‌و باره‌يه‌وه نييه.
سه‌باره‌ت به پۆستى سه‌رۆك وه‌زيرانيش خودى لايه‌نه شيعييه‌كان ناكۆكيان له باره‌ى دانانه‌وه‌ى حه‌يده‌ر عه‌بادى بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زيران هه‌يه. به‌شێكيشيان مكوڕن له‌سه‌ر پاڵاوتنه‌وه‌ى بۆ ئه‌و پۆسته و ئه‌وه‌ش ناكۆكى قووڵى خستووه‌ته ناو لايه‌نه شيعييه‌كانه‌وه.
سه‌باره‌ت به پۆستى سه‌رۆك كۆماريش كه پشكى كورده، تا ئێستا هه‌رێمى كوردستان و لايه‌نه‌كان به ره‌سمى كانديدى ئه‌و پۆسته‌يان ده‌ستنيشان نه‌كردووه.
k24 -