سه‌رۆكى حكوومه‌تى ئیمارات هێرش ده‌كاته سه‌ر حكوومه‌ته‌كه‌ى عه‌بادی
محه‌ممه‌د بن ڕاشد ئال مه‌كتووم، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و جێگرى سه‌رۆكى ئیمارات و حاكمى ئه‌ماره‌تى دوبه‌ى، له توویتێكدا له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له توویته‌ر به‌ناڕاسته‌وخۆ هێرش ده‌كاته سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانى به‌غدا و نووسیویه‌تى: "له‌جیهانى عه‌ره‌بیدا، ژماره‌ى سیاسته‌وانمان زۆره و ژماره‌ى ئیدارییه‌كانیش كه‌م، قه‌یرانه‌كه‌مان، قه‌یرانى ئیداره‌یه، نه‌ك سامان".
سه‌رۆكى حكوومه‌تى ئیمارات، كه وڵاته‌كه‌یان یه‌كێكه له وڵاته پێشكه‌وتووه‌كانى عه‌ره‌ب و جیهان، هه‌روه‌ها نووسیویه‌تى: "ته‌ماشاى وڵاتانى چین و ژاپۆن بكه‌ن، سامانى سروشتییان نییه، كه‌چى به‌كوێ گه‌یشتوون، ته‌ماشاى ئه‌و وڵاتانه‌ش بكه‌ن كه نه‌وت و غاز و ئاو و ده‌ستى كاریان هه‌یه، كه چی داهاتووى بۆ گه‌شه‌پێدان نییه".
ئال مه‌كتووم به‌ناڕاسته‌وخۆ هێرش ده‌كاته سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق، به‌تایبه‌ت كه توویته‌كه‌ى هاوكاته له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانه‌كانى باشوور و ناوه‌ڕاستى عێراق بۆ داواكردنى خزمه‌تگوزارییه‌كان.
له‌وباره‌یه‌وه نووسیویه‌تى: "ئه‌و وڵاته عه‌ره‌بییانه، ته‌نانه‌ت ناتوانن خزمه‌تگوزارییه‌كانى وه‌ك ڕێگاوبان و كاره‌باش بۆ گه‌له‌كانیان دابین بكه‌ن".
باسنيوز