هاووڵاتییانی باشووری عێراق گەورەترین خۆپیشاندان ساز دەکەن

 هاووڵاتییانی باشووری عێراق گەورەترین خۆپیشاندان ساز دەکەن
هاووڵاتییانی باشووری عێراق گەورەترین خۆپیشاندان دژی حکوومەتی وڵاتەکەیان ساز دەکەن.


لێژنەی هەمهەنگییەکانی خۆپیشاندەرانی بەسرە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، رۆژی یەکشەممە 5/8/2018، خۆپیشاندانە گەورەکە ساز دەکەن.

لەو خۆپیشاندانەدا، کە لە هەموو خۆپیشاندانەکانی مانگی رابردوو بەرفراوانتر و گەورەتر دەبێت، خۆپیشاندەران داوای خزمەتگوزارییە سەرتاییەکانی ئاوی شیرین و کارەبا، لێپێچینەوە لەگەندەڵکاران و گەڕاندنەوەی موڵ و سامانی دزراو بۆ دەوڵەت، دەکەن.


لە ناوەڕاستی مانگی 7ـی 2018ـەوە، هاووڵاتییانی بەسرە و دواتریش شارەکانی دیکەی باشووری عێراق دژی نەبوونی خزمەتگوزارییەکانی ئاوی شیرین و کارەبا خۆپیشاندان دەکەن.

بەهۆی بەکارهێنانی توندوتیژی لەلایەن هێز و میلیشیا عێراقییەکانیشەوە، تا ئێستا زیاتر لە 750 خۆپیشاندەر کوژراون و بریندار بوون، جگە لە دەستگیرکرانی سەدانی دیکە.










باسنيوز
Top