ئه‌مه‌ریكا له باره‌ی عه‌بادی په‌یامێك ده‌داته لایه‌نه عێراقییه‌كان
وێبسایتی شه‌فه‌ق نیوز له زاری سه‌رچاوه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، ناوه‌ڕۆكی په‌یامه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا، پشتگیریكردنه له عه‌بادی بۆ ئه‌و پۆسته، به چاوپۆشیكردن له‌وه‌ی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ كێ ده‌كات، یاخود قه‌باره‌ی كوتله‌كه‌ی چه‌نده و له‌گه‌ڵ كێدایه.
سه‌رچاوه‌كه بۆ ئه‌و وێبسایته ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، په‌یامه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، جۆرێك له هۆشداری تێدایه بۆ ئه‌و حزب و لایه‌نانه‌ی پێداگری له‌سه‌ر كاندیدێكی دیكه ده‌كه‌ن جگه له عه‌بادی.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه سیاسییه به دووری نازانێت، ئه‌گه‌ر كه‌سێكی دیكه‌ی جگه له عه‌بادی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران وه‌ربگرێت، بكه‌وێته ژێر سزاكانی ئه‌و وڵاته، چ وه‌ك كه‌سایه‌تی یان وه‌كو هێز و حزبی سیاسی.
سه‌رچاوه‌كه روونیشی كردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به ململانێی ئه‌مه‌ریكا – ئێرانه‌وه هه‌یه و بازنه‌ى سزاكانی سه‌ر تارانیش فراوانتر بوونه، بۆیه ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا ره‌نگه سزا به‌سه‌ر هه‌ندێك كه‌سایه‌تی و لایه‌نی عێراقیدا بسه‌پێنێت، نه‌ك عێراق وه‌كو ده‌وڵه‌ت.
وه‌ك سه‌رچاوه سیاسییه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، ره‌نگه كاندیدی دیكه هه‌بن جگه له عه‌بادی، وه‌ك هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح، به‌ڵام ره‌نگه له به‌رامبه‌ر عه‌بادی چانسی كه‌مبێت، چونكه ئه‌مه‌ریكا به شێوه‌یه‌كی سرووشتی عامری وه‌ك كه‌سێكی نزیك له ئێران داده‌نرێت، بۆیه چانسی كه‌متره.
له باره‌ی كاندیدانی بێلایه‌ن و حزبه‌كانی دیكه‌شه‌وه، كه هه‌ندێك لایه‌نی عێراقی پێشنیازییان كردووه، سه‌رچاوه‌كه رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وانه وه‌كو كارتێكی سیاسییه، نه‌ك پێداگری تا ئه‌و راده‌یه‌ی پۆسته‌كه وه‌ربگرێت.
سه‌رچاوه سیاسییه‌كه، كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه، باس له‌وه‌ش ده‌كات، له ساڵی 2003ـه‌وه ئه‌مه‌ریكا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی دیاریكردووه، له‌و ماوه‌یه‌دا هاوبه‌شیكردنی ئێرانی قه‌بووڵ كردووه بۆ ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و پۆسته وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام ئه‌و جاره جیاوازه و ده‌یه‌وێت خۆی ته‌نیا ئه‌و بڕیاره بدات و سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو ده‌ستنیشان بكات.
K24