سه‌رچاوه‌كان: عه‌بادی به‌نیازه‌ ژماره‌یه‌ك وه‌زیری دیكه‌ له‌پۆسته‌كانیان لابدات

 سه‌رچاوه‌كان: عه‌بادی به‌نیازه‌ ژماره‌یه‌ك وه‌زیری دیكه‌ له‌پۆسته‌كانیان لابدات
سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌كان، ئاشكراى ده‌كه‌ن، سه‌رۆكى حكوومه‌تى ماوه‌ ته‌واوبووى به‌غدا، به‌نیازه‌ هاوشێوه‌ى وه‌زیری كاره‌با، چه‌ند وه‌زیرێكى تر له‌ پۆسته‌كانیان دوور بخاته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كان به‌ میدیا عێراقییه‌كانیان ڕاگه‌یاندووه‌، حه‌یده‌ر عه‌بادى به‌نیازه‌ چه‌ند وه‌زیرێكی دیكه‌ له‌ پۆسته‌كانیان لا بدات، وه‌ك ئه‌وه‌ى به‌رامبه‌ر وه‌زیری كاره‌با كردوویه‌تی و ڕێگه‌ى گه‌شتكردنیشى لێ قه‌ده‌غه‌ كرد.

شاره‌زایانى یاسا، ڕای ده‌گه‌یه‌نن، بڕیارى "ده‌ست كشانه‌وه‌"، كه‌ عه‌بادی بۆ قاسم فه‌هداوى، وه‌زیری كاره‌با ده‌ری كردووه‌ و به‌نیازه‌ وه‌زیره‌كانى دیكه‌ش به‌هه‌مان بڕیار له‌ پۆسته‌كانیان لابدات، ماناى ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ نییه‌، چونكه‌ حكوومه‌ته‌كه‌ى ماوه‌ى ته‌واو بووه‌ و ته‌نها كاربه‌ڕێخه‌ره‌، به‌تایبه‌ت له‌نه‌بوونى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌راندا.

ڕوونی ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ ده‌ست كشانه‌وه‌، واتاى ئه‌وه‌یه‌، به‌شێوه‌ى كاتی، ڕێگه‌ له‌ فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ ده‌گیرێت له‌كاره‌كانى به‌رده‌وام بێت، له‌و ماوه‌یه‌دا ته‌نها وه‌كو فه‌رمانبه‌رێك ده‌مێنێته‌وه‌ تا ئه‌وكاته‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ ته‌واو ده‌بێت.









باسنيوز
Top