ئێران هه‌ڕه‌شه‌ى سكاڵاكردن له‌ ئێران ده‌كات

 ئێران هه‌ڕه‌شه‌ى سكاڵاكردن له‌ ئێران ده‌كات
نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له‌ پارێزگاى خۆزستان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ هه‌ڕه‌شه‌ى سكاڵاى یاسایی كرد له‌ عێراق، ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت ئاگرى هۆراوه‌كان له‌ پارێزگاى میسان، دروستكراو بوون.

ئاژانسى هه‌واڵیی "ئیسنا"ى ئێرانى، له‌سه‌ر زارى وه‌حید حاجى، بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌: "ئه‌گه‌ر ئه‌و ئاگره‌ى له‌ هۆراوى عوزێم له‌ پارێزگاى میسان به‌مه‌به‌ست دروست كرابێت، به‌ڵگه‌شمان ده‌ستكه‌وتووه‌، ئه‌وكات وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران سكاڵا له‌سه‌ر حكوومه‌تى عێراق تۆمار ده‌كات و داواى قه‌ره‌بوو ده‌كاته‌وه‌".

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه‌ ئه‌مڕۆ بۆ جارى دووه‌م ئاگر له‌ هۆراوه‌كانى عوزێم كه‌وته‌وه‌، ئه‌وه‌ش بووه‌ته‌ هۆى دروستبوونى كێشه‌ى ژینگه‌یی، چونكه‌ ئه‌و پارێزگایه‌ له‌سه‌ر سنورى عێراقه‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ ئێرانییه‌، ڕونی كرده‌وه‌، كه‌ داواى له‌ باڵیۆزی عێراق له‌ تاران كردوه‌، نامه‌ى ناڕه‌زایه‌تی به‌رپرسانى وڵاته‌كه‌ى بگه‌یه‌نێت به‌ به‌غدا.










باسنيوز
Top