عەبادی 21 بڕیار دەردەكات
لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ كەسایەتی و سەرۆك ھۆزەكانی پارێزگای میسان، حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق 21 بڕیاری لە بەرژەوەندی خۆپیشاندەرانی پارێزگاكە دەركرد، لە گرنگترینیان كردنەوەی دەرگای دامەزراندن و دابینكردنی پشكی پترۆ دۆلار بۆ شارەكە، ھەروەھا جێبەجێكردنی چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری.
پێشتریش عەبادی، لەگەڵ كەسایەتی و سەرۆك ھۆزی چەندین پارێزگای دیكەی باشوور و ناوەڕاستی عێراق، بۆ جێبەجێكردنی داواكاری خۆپیشاندەران كۆبووەتەوە.
نزیكەی مانگێكە خەڵكی بەسرە و بەغدا و ژمارەیەك پارێزگای دیكەی عێراق، دژی نەبوونی خزمەتگوزاری و دیارنەمانی داھاتی عێراق خۆپێشاندانیان دەستپێكردووە و درووشمی سەرەكی بەشێك لە خۆپێشاندەرانیش لە دەست لەكاركێشانەوەی بەرپرسانی باڵای عێراقە.
K24