به‌سڕه.. ئه‌و پارێزه‌ره‌ى به‌رگرى له خۆپیشانده‌ران كرد كوژرا
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له به‌سڕه، ڕای گه‌یاند: "ژماره‌یه‌ك چه‌كدار، كه ئۆتۆمبێلێكیان پێبووه، له ناوچه‌ى هادى سه‌ر به شارۆچكه‌ى خه‌مسه میل له به‌سڕه، ته‌قه‌یان له پارێزه‌ر جه‌بار محه‌مه‌د كرد و كوشتیان، دواتر چه‌كداره‌كان هه‌ڵاتن".
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه ته‌رمى پارێزه‌ره‌كه بۆ پزیشكى دادوه‌ریی به‌سڕه گواسترایه‌وه و پۆلیسیش ده‌ستى به لێكۆڵینه‌وه كرد.
لاى خۆیه‌وه، قاسم عه‌تبى، نه‌قیبى سه‌ندیكاى پارێزه‌ران له به‌سڕه، داواى له لایه‌نه ئه‌منی و په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد، ده‌ست به‌جێ لێكۆڵینه‌وه له كوشتنى پارێزه‌ره‌كه بكه‌ن.
ماوه‌ى سێ هه‌فته‌یه خۆپیشاندان زۆرێك له شار و شارۆچكه شیعه‌نشینه‌كانى باشوور و ناوه‌ڕاستى عێراقی گرتووه‌ته‌وه، كه داواى خزمه‌تگوزاریی ده‌كه‌ن، له‌به‌رامبه‌ردا، جگه له كوژرانى 13 خۆپیشانده‌ر و برینداركردنى سه‌دانى دیكه، هه‌ڵمه‌تى ڕه‌شبگیر بۆ زۆرێك له چالاكوانان و به‌شداربووانى خۆپیشاندانه‌كان ئه‌نجام درا.
باسنيوز