ھێزەكانی عێراق 14 خۆپیشاندەریان كوشتووە

ھێزەكانی عێراق 14 خۆپیشاندەریان كوشتووە
له‌ گۆڕه‌پانی ته‌حریری ناوه‌ڕاستی به‌غدا، خۆپیشاندان بەڕێوەچوو، خۆپیشاندانەکە گرژی تێكه‌وت و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ نزیك ده‌روازه‌ی ناوچه‌ی سه‌وز، گازی فرمێسك رژێنییان ئاراسته‌ی خۆپیشانده‌ران كرد. خۆپیشاندەرێكیش دەڵێت، عێراق كە رووی سیاسی و كۆمەڵایەتییەوە بریندارە.

خۆپیشاندان له‌ پارێزگاكانی باشووری به‌غداش نزیكەی 15 رۆژه‌ له‌سه‌ر یه‌ك به‌رده‌وامه‌، به‌هۆی گوللـه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش تا ئێستا 14 خۆپیشانده‌ر كوژراون.

بێ كاری و بێ كارەبایی و بێ ئاوی ئەو سێ ھۆكارەن كە وایانكردووە، دانیشتووانی بەغداش وەك شارەكانی دیكەی عێراق بڕژێنە سەر شەقام.

یەكێك لە خۆپێشاندەرانی بەغدا بۆ كوردستان24 دوا و گوتی: "ماڵەكانمان پڕبوون لە خەم و خەفەت، ھەموو شتێكیان لێ وێران كردین، ژیانمان لێ تاڵ بووە، 15 ساڵە چاوەڕێی دەسەڵاتین، خەریكە بەھۆی كێشە و نەبوونی خەڵك گیان لەدەستدەدەن، عێراق بریندارە، بەھۆی كێشەی سیاسی و كۆمەڵایەتی و دەروونی دەناڵێنین، تەنانەت وڵاتانیش رقیان لە عێراقە".

خۆپێشاندەرێكی دیكەی بەغدا دەڵێ: "داواكاری ھەموو خەڵكی عێراق یەك شتە، ئاو و كارەبا مافی سەرەتایی ژیانن، كەچی بۆمان دابین ناكرێت".

ھەرچەندە سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ دامركاندنەوە خۆپێشاندانەكان چەند بەڵێنێكی داوە، بەڵام خەڵكی عێراق بێ ئومێد بووە و بەردەوامن لە خۆپێشاندان.






K24 -
Top