عەبادی هێزی تایبه‌تی ناردووه‌ته باشووری وڵات بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له فراوانبوونی ئه‌و خۆپیشاندانانه بگرن
سه‌رچاوه‌یه‌ك وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق بێ ئه‌وه‌ی ناوه‌كه‌ی بنووسرێت به پێگه‌ی ئه‌لعه‌ره‌بی جه‌دیدی گوتووه: "هێزه‌كانی سوپا و پۆلیس و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئاژاوه له مه‌یدانی ته‌حریری به‌غدا كشاونه‌ته‌وه و ته‌نها له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ده‌وروبه‌ری مه‌یدانی خۆپیشانده‌ران ماوون بۆ ئه‌وه‌ی رێگه نه‌ده‌ن ره‌وشه‌كه له كۆنترۆڵ ده‌ربچێت".
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت: "پردی كۆماریی كراوه‌ته‌وه‌و سه‌رجه‌م ئه‌و رێگایانه‌ی به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌وزیش دێن و ئێواره‌ی رۆژی هه‌یینی داخربوون ئێستا كراوه‌ن، به‌ڵام ھێزه‌كانی عێراق رێوشوێنی پێویست ده‌گرنه‌به‌ر و هه‌وڵه‌كانیان بۆ پاراستنی پایته‌خت چڕده‌كه‌نه‌وه تا ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت "ئاژاوه" درووست بكه‌ن سنوورێكیان بۆ دابنرێت".
به‌ڵام هێشتا له پارێزگاكانی باشوور خۆپیشانده‌ران سوورن له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان و به‌رده‌وام بانگه‌شه بۆ خۆپیشاندان ده‌كه‌ن و دژی گه‌نده‌ڵی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان داوای گۆڕانكاریی ده‌كه‌ن.
كۆمیته‌ی رێكخستنی خۆپیشاندانه‌كانی پارێزگای موسه‌ننا ته‌ئكیدیان كردووه‌ته‌وه كه ئاماده‌كارییان بۆ خۆپیشاندان له شاری سه‌ماوه‌ی ناوه‌ندی پارێزگاكه كردووه و ده‌ڵین: "له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌ماهه‌نگیمان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی رێگه به ئاژاوه‌و كرهدهی گێره‌شێوێنی نه‌ده‌ین".
كۆمیته ناڕازییه‌كه ده‌ڵێت: "تا سه‌رجه‌م داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێ نه‌كرێت، خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت و پێویسته ئه‌و شاندانه‌ی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق گفتوگۆ ده‌كه‌ن، نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی خۆپیشانده‌رانیان تێدا بێت".
له هه‌مان چوارچێوه‌دا سه‌رچاوه‌یه‌كی ناوخۆیی رایگه‌یاندووه: "هێزێكی تایبه‌تی عێراق گه‌یشتووه‌ته پارێزگاكانی به‌سره و زیقار بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له خۆپیشاندانه‌كان بگرن تا په‌لاماری باره‌گای هێزه سیاسییه‌كان و میلیشیا چه‌كداره‌كان نه‌ده‌ن. ئه‌و هێزه پێشتر له به‌غدا ئاماده‌سازیی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بێنه باشوور باره‌گا و دامه‌زراوه ژیارییه‌كانی پارێزگاكانی باشووری وڵات بپارێزن".
مه‌جید ركابی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی به‌سره‌ش ده‌ڵێت: "ناردنی هێزی زۆر بۆ پارێزگای به‌سره ناتوانێ خۆپیشانده‌ران دامركێنێته‌وه، به‌ڵكو تا ئه‌وكاته‌ی داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت و كێشه‌كان چارهنهبن كه به‌سره گیرۆده‌ی بووه، خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌هێزی سه‌ربازی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ناكرێن".
ركابی ده‌ڵێت: "خةڵك سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تا ئه‌وكاته‌ی سه‌رجه‌م داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێن، خۆپیشاندان هه‌ر به‌رده‌وام بێت، پێموایه به‌سره ھێوور نابێته‌وه تا مافه‌كانیان نه‌درێته‌وه".
لای خۆیه‌وه فه‌ریق روكن سامی ئهلعارزی فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنی تایبه‌تی ده‌زگای دژه تیرۆری عێراق ده‌ڵێت: "هێزه‌كانمان گه‌یشتوونه‌ته به‌سره و له باره‌گا تایبه‌ته‌كانی پارێزگاكه جێگیر بوون. ئێمه بۆ پاراستنی ره‌وشی ئاسایش و ئارامی هاووڵاتیان هاتووین و ئه‌و ئه‌ركه جێبه‌جێ ده‌كه‌ین كه پێمان سپێردراوه".
K24