دوو خۆپێشاندەری دیكەی عێراق كوژران
لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشكرایكرد، لە خۆپێشاندانەكانی رۆژی ھەینیدا خۆپێشاندەرێك لە دیوانیە و یەكێكیش لە نەجەف كوژراون و لە شارەكانی بەغدا، زیقار، نەجەف و دیوانیەش نزیكەی 60 كەس برینداربووە، كە ژمارەیەكیان لە ھێزە ئەمنییەكانن.
دوێنێ جارێكی دیكە خۆپێشاندان لەدژی كەمی خزمەتگوزارییەكان و كارەبا و ئاو لەبەغدا و چەند شارێكی دیكەی باشووری عێراق ئەنجامدرا.
ماوەی زیاتر لە 10 رۆژە خۆپێشاندانی ھاووڵاتییان لە بەسرە دەستیپێكردووە و لەم چەند رۆژەی دوایشدا بەغدای پایتەختی عێراق و چەندین شاری دیكەی گرتووەتەوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست پەیامنێری كوردستان24 لە بەغدا كەوتووە، تا ئێستا 14 كەس لە خۆپێشاندانەكانی عێراق كوژراون.
K24