عەبادی پرۆژە یاسای خانەنشینیی پەرلەمانتارانی ڕەت کردەوە

 عەبادی پرۆژە یاسای خانەنشینیی پەرلەمانتارانی ڕەت کردەوە
ڕاگەیەندراوێک کە نووسینگەی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردووەتەوە، بە بڕیارێک یاسای خانەنشینکردنی 228 پەرلەمانتاری عێراق لەلایەن عەبادییەوە ڕەت کراوەتەوە.



پێشتر لە کۆبوونەویەکی نائاساییدا کە بەشێک لە کوتلە و لایەنە سیاسییەکان تێیدا بەشدار نەبوون، پەرلەمانی عێراق پرۆژە یاسای خانەنشینکردنی پەرلەمانتارانی پەسەند کردبوو.



ڕەتکردنەوەی ئەو پرۆژە یاسایە لەلایەن سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە لە کاتێک دایە، کە پێشتر فواد مەعسووم سەرۆک کۆماری عێراقیش واژۆی لەسەر ئەو پرۆژە یاسایە کردووە.



پێشتر پەسەندکردنی بووە جێگەی مشتومڕی پەرلەمان و دامودەزگا حکوومەییەکانی عێراق و ئێستاش ڕەتکردنەوەی لەلایەن حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانەوە بووەتە مژارێکی دیکەی گۆڕەپانی سیاسەتی عێراق.






باسنیوز
Top