ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ى مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌ مووچه‌كانیان پاشه‌كه‌وت ده‌كرێت

ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ى مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌ مووچه‌كانیان پاشه‌كه‌وت ده‌كرێت
بانكى ناوه‌ندیی عێراق سه‌رجه‌م پرۆسه‌كانى ناردنى پاره‌ی له‌نێوان بانكه‌ حكوومییه‌كان و بانكه‌ ئه‌هلییه‌كان ڕاگرت و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى ئه‌و پارێزگایانه‌ى خۆپیشاندانیان تێدا ده‌كرێت، بۆ مانگى داهاتوو پاشه‌كه‌وت كرد.

به‌پێی نووسراوێكى بانكى ناوه‌ندیی عێراق، كه‌ دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ 19/ 7/ 2018 ده‌رچووه‌، بڕیار دراوه‌، هه‌واڵه‌كردنى پاره‌ له‌نێوان سه‌رجه‌م بانكه‌ حكوومییه‌كان و بانكه‌ ئه‌هلییه‌كانى پارێزگاكانى باشوور و ناوه‌ڕاست، ڕابگیرێت.

هه‌ر له‌ نووسراوه‌كه‌دا، بڕیار دراوه‌، ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ى تا 19/ 7/ 2018 مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌، مووچه‌كانیان پاشكه‌وت بكرێت بۆ مانگى ئابى داهاتوو.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، كه‌ هۆكارى بڕیاره‌كه‌، بۆ دۆخى ئه‌منى ئه‌و پارێزگایانه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كه‌ ماوه‌ى دوو هه‌فته‌یه‌ خۆپیشاندانیان تێدا ده‌كرێت.









باسنيوز
Top