خۆپیشاندان له‌ زیقار ده‌ستى پێكرده‌وه‌

 خۆپیشاندان له‌ زیقار ده‌ستى پێكرده‌وه‌
ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ پارێزگاى زیقار، سه‌دان كه‌س ده‌سیتان كرده‌وه‌ به‌ خۆپیشاندان كرده‌وه‌، كه‌ ماوه‌ى دوو هه‌فته‌یه‌ به‌رده‌وامه‌ و داواى خزمه‌تگوزاری و نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى و دادگاییكردنى به‌رپرسان ده‌كه‌ن.

به‌پێی میدیا عێراقییه‌كان، هاووڵاتییان له‌ گۆڕه‌پانى حه‌بووبى له‌ ناوه‌ڕاستى شارى ناسڕییه‌ى ناوه‌ندى زیقار، خۆپیشاندان ده‌كه‌ن و داواى خزمه‌تگه‌وزاریی كاره‌با و ئاو و لێپرسینه‌وه‌ له‌ به‌رپرسه‌ گه‌نده‌ڵه‌كانى حكوومه‌ته‌ ماوه‌ ته‌واوبووه‌كه‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادى و به‌رپرسانى پێشووى هه‌ردوو كابینه‌ى نوورى مالیكی، ده‌كه‌ن.

خۆپیشانده‌ران داوا له‌ حكوومه‌تى به‌غدا و حكوومه‌تى پارێزگاكه‌یان ده‌كه‌ن، چاو به‌ نه‌هامه‌تییه‌كانیان بخشێننه‌وه‌، كه‌ به‌هۆى گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ساڵانێكه‌ به‌ده‌ستییانه‌وه‌ ده‌ناڵێنن.

ماوه‌ى دوو هه‌فته‌یه‌ خۆپیشاندان له‌ شاره‌كانى باشوور و ناوه‌ڕاستى عێراق، به‌تایبه‌ت ناوچه‌ شیعه‌نشینه‌كان، دژ به‌ حكوومه‌ته‌ ماوه‌ ته‌واوبووه‌كه‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌ستی پێكردووه‌.








باسنيوز
Top