لە پارێزگای میسان خۆپێشاندان دەستی پێكردەوە
خۆپێشاندەرانی شارۆچكەی مەشرەح سەر بەپارێزگای میسان ڕێگەی دەروازەی خاڵی سنووری (شەیب)یان گرتووە، داوای خزمەتگوزاریە سەرەتاییەكان لە حكوومەتی عێراق دەكەن
هێزە ئەمنیەكانی عێراق دەمودەست گەیشتوونەتە شوێنی خۆپێشاندانەكە و هەوڵی كردنەوەی ڕێگەی دەروازەی شەیب دەدەن.
ماوەی 11 ڕۆژە زنجیرەیەك خۆپێشاندانی نارەزایی شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراقی گرتووەتەوە و سەرەتا لە پارێزگای بەسرای دەوڵەمەند بەنەوت دەستی پێكرد، هاووڵاتیان داوای خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكانی وەك ئاوی خواردنەوە و وزەی كارەبا دەكەن، بەڵام هێزە ئەمنیەكانی حكوومەتی عێراق بەئاگر و ئاسن وەڵامیان داونەتەوە و تا ئێستە زیاتر لە 200 كوژراو و بریندار لەنێو ڕیزەكانی خۆپێشاندەران هەن.
باسنيوز