پیاوێك دواى جیابوونه‌وه‌ى له ژنه‌كه‌ى له‌ناو دادگا خۆى سووتاند
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منى له به‌غدا، ڕای گه‌یاند: "هاووڵاتییه‌ك له ناو دادگاى بارى كه‌سێتى به‌یاع له به‌غدا، دواى ئه‌وه‌ى له هاوسه‌ره‌كه‌ى جیا بووه‌وه، خۆى سووتاند".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه هاووڵاتییان و فه‌رمانبه‌رانى ناو دادگاكه، توانییان پیاوه‌كه ڕزگار بكه‌ن و دواتر به په‌له بگه‌یه‌ندرێته نه‌خۆشخانه.
پێشتر ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ریی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه، ته‌نها له ساڵى 2017ـه‌دا، له دادگاكانى عێراق (70097) حاڵه‌تى جیابوونه‌وه تۆمار كراون و له‌و ژماره‌یه‌ش (27481)یان، له‌ناو به‌غدا بوون.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، كه جیابوونه‌وه‌ى هاوسه‌ره‌كان له دوو ساڵى ڕابردوودا، زۆر زیادی كردووه و هۆكارى سه‌ره‌كیش، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى ئینته‌رنێت و خراپ به‌كارهێنانیانه.
باسنيوز