فوئاد مه‌عسووم خانه‌نشینكردنى سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران واژۆ ده‌كات
وه‌ك له نووسراوێكدا هاتووه، فوئاد مه‌عسووم، سه‌رۆك كۆمارى عێراق، مه‌رسومێكى له‌باره‌ى خانه‌نشینكردنى په‌رله‌مانتارانى خولى سێیه‌مى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، واژۆ ده‌كات.
وه‌ك له مه‌رسوومه‌كه‌دا هاتووه، به‌پشت به‌ستن به یاسای ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ژماره 13ى ساڵى 2018، بڕیار درا به:
یه‌كه‌م: سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانى خولى سێیه‌م كه ناوه‌كان له (ئیبتیسام هاشم) ده‌ست پێده‌كات و به (ئارێز عه‌بدوڵڵا) كۆتایی پێدێت، خانه‌نشین ده‌كرێن.
دووه‌م: پێویسته له‌سه‌ر سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و وه‌زیری دارایی، بڕیاره‌كه جێبه‌جێ بكه‌ن.
سێیه‌م: بڕیاره‌كه له 1/ 7/ 2018ه‌وه، جێبه‌جێ ده‌كرێت.
باسنيوز