ناوه‌ندێكى نێوده‌وڵه‌تى پێشبینی ده‌كات خۆپیشاندانه‌كانى عێراق فراوانتر ببێته‌وه‌

 ناوه‌ندێكى نێوده‌وڵه‌تى پێشبینی ده‌كات خۆپیشاندانه‌كانى عێراق فراوانتر ببێته‌وه‌
ناوه‌ندی دادپه‌روه‌ری و گه‌شه‌پێدان بۆ مافه‌كانى مرۆڤ له‌ خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئه‌فریقیا، پێشبینی ده‌كات، "شۆِرشی برسییه‌كان له‌ عێراق" فراوانتر ببێته‌وه‌ و جگه‌ له‌ ته‌واوى شاره‌كانى عێراق، ئوردن و میسڕیش بگرێته‌وه‌.

ناوه‌نده‌كه‌ داوا له‌ گه‌نجانى عێراق ده‌كات، حكوومه‌تی گه‌ل پێكبهێنن و ده‌ست به‌سه‌ر سامان و سه‌روه‌تى به‌رپرسه‌ گه‌نده‌ڵه‌كاندا بگرن و دادگاییان بكه‌ن، میلیشیا مه‌زهه‌بی و تایفییه‌كانیش له‌ناو ببه‌ن.

زه‌یدان قه‌نایی، گوته‌بێژى ناوه‌نده‌كه‌، ڕای گه‌یاند: "یه‌كگرتنى سه‌رانى گه‌نده‌ڵى له‌عێراق، كه‌ له‌ سه‌ركرده‌ سیاسی و حزبی و حكوومییكان و هه‌روه‌ها میلیشیا مه‌زهه‌بییه‌كان، پێكهاتوون، هاوپه‌یمانییه‌تێكه‌ دژ به‌ گه‌لى عێراق به‌هه‌موو پێكهاته‌كانه‌وه‌".

جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، كه‌ سه‌رناى ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ه‌ گه‌نده‌ڵه‌، هۆكارن بۆ داڕمانى ئابوورى عێراق، هه‌روه‌ها گوتی: "سه‌ربارى ئه‌وه‌ى بودجه‌ى ساڵانه‌ى ده‌وڵه‌ت سه‌دان ملیار دۆلارى ئه‌مریكی بووه‌، به‌ڵام بێ كاری و گه‌نده‌ڵى و بێ به‌شكردنى عێراقییه‌كان له‌ داهاتى نه‌وت و خزمه‌تگوزارییه‌كان، به‌رهه‌مى ئه‌و گه‌نده‌ڵانه‌ بووه‌".

پێشبینیش ده‌كه‌ن، "شۆِرشی برسییه‌كان" بگاته‌ هه‌موو پارێزگاكانى باشوور و ناوه‌ڕاستى عێراق و ته‌واوى شار و شارۆچكه‌كای دیكه‌ش بگرێته‌وه‌، هه‌روه‌ها درێژه‌ش بكێشێت بۆ وڵاتانى ترى وه‌ك ئوردن و میسڕ.










باسنيوز
Top