خۆپیشاندان له به‌سره ده‌ستیپێكرده‌وه
به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، زیاتر له 250 خۆپیشانده‌ر له به‌رده‌م ده‌روازه‌ی سه‌ره‌كی كێڵگه‌ی نه‌وتی زوبێر كۆبوونه‌ته‌وه و ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن.
ئه‌وه له كاتێكدایه، كه پێشتر به هۆی درووستبوونی گرژی له خۆپیشاندانه‌كان و پێكدادانی پۆلیس و خۆپیشانده‌ران، قه‌ده‌خه‌ی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل له پارێزگاكه راگه‌یه‌ندرا و ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، به شێوه‌یه‌كی نیمچه‌یی كراوه‌ته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، به‌رپرسانی كێڵگه نه‌وتییه‌كه رایانگه‌یاند، به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له كێڵگه‌كه ئاساییه و كۆمپانیای "ئینی" ئیتاڵی كاری تێدا ده‌كات.
به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی خواردنه‌وه، كاره‌بای نیشتمانی و بێكاری كوشنده له ریزی گه‌نجان، هه‌فته‌یه‌ك زیاتره خۆپیشاندان له شاره‌كانی باشووری عێراق ده‌ستیپێكردووه.
به مه‌به‌ستی كپكردنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كانیش، هێزه ئه‌منییه‌كان له ته‌واوی شار و شارۆچكه‌كانی باشووری عێراق بڵاوه‌یانپێكراوه و خراونه‌ته ئاماده‌باشی.
به‌هۆی پێكدادانی هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران، تا ئێستا زیاتر له 10 هاووڵاتی كوژراون، نزیكه‌ی 250 برینداریش له ریزی هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران هه‌یه.
K24