له زیقار خۆپیشاندان ده‌ستى پێكرده‌وه و ڕێگه نادرێت ئه‌نجومه‌نى پارێزگا كۆ ببێته‌وه
ژماره‌یه‌كی زۆر له دانیشتووانى ده‌وروبه‌رى كۆمپانیای زیقار له خۆرهه‌ڵاتى شارى ناسڕییه، ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌م باره‌گاى كۆمپانیاكه ده‌ستیان به‌خۆپیشاندان كرده‌وه و داواى خزمه‌تگوزارى و هه‌لى كار ده‌كه‌ن، ئه‌مه جگه له گه‌یاندنى ئاو و قیرتاوكردنى ڕێگاى گونده‌كان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى زه‌وییه‌كانیان كه به‌هۆى كۆمپانیاكه‌وه، كشتوكاڵه‌كانیان له‌ده‌ست داوه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌نێو خۆپیشانده‌ران، ڕای گه‌یاند، به‌ڕێوه‌به‌رانى كۆمپانیاكه له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران كۆبوونه‌ته‌وه و ڕێككه‌وتوون له‌سه‌ر ته‌واوى داخوازییه‌كان، جگه له قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى مادی زه‌وییه‌كانیان.
هاوكات، ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى زیقار، ڕای گه‌یاند: "ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نه‌كه ویستوویانه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له بۆ گفتوگۆكردن له باره‌ى داخوازی خۆپیشانده‌ران ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیارانى خۆپیشاندانه‌كانه‌وه، ئاگادار كراونه‌ته‌وه، كه ڕێگه‌یان پێناده‌ن بچنه باره‌گاى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌وه".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجومه‌نى زیقار، جه‌ختیشی كرده‌وه، كه خۆپیشانده‌ران ڕێگه‌یان له ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا گرت بچنه نێو باره‌گاى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌وه، گوتیشی: "له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران له گفتوگۆداین بۆ ئه‌وه‌ى دانیشتنى ئه‌نجومه‌ن بكه‌ین و داواكانیان جێبه‌جێ بكه‌ین".
باسنيوز