له‌ سێ ناوچه‌ى جیاجیاى به‌سڕه‌ خۆپیشاندانه‌

 له‌ سێ ناوچه‌ى جیاجیاى به‌سڕه‌ خۆپیشاندانه‌
به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسی نه‌وتى باشوور، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ له‌ سێ ناوچه‌ى جیا، له‌به‌رده‌م كێڵگه‌ى غازی سیبه‌ و كۆگاى نه‌وتی فاو له‌ باشوورى به‌سڕه‌ و ناوچه‌ى گه‌رمه‌، خۆپیشاندان ده‌ستی پێكرد.

عه‌مید عه‌لى حه‌سه‌ن هه‌لیل، به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌وتى باشوور، ڕای گه‌یاند: "خۆپیشانده‌ران چوونه‌ به‌رده‌م كێڵگه‌ى غازى سیبه‌ و كۆگاى نه‌وتى فاو له‌ سنوورى پارێزگاى به‌سڕه‌".

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه‌ هه‌ردوو خۆپیشاندانه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چن و كۆمپانیاكه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رانى كۆگا نه‌وتییه‌كه‌ش، به‌ڵێنى جێبه‌جێكردنى داخوازییه‌كانى خۆپیشانده‌رانیان داوه‌.

هاوكات، به‌گوته‌ى ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌، خۆپیشاندانێكى تر له‌ ناوچه‌ى گه‌رمه‌ له‌لایه‌ن دانیشتووانى ناوچه‌كه‌ له‌نزیك وێستگه‌ى ئاو ده‌ستى پێكرد و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌راندا، ده‌كه‌ن.








باسنيوز
Top