لە بەسڕە چوار خۆپیشاندەر بە گوللەی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق کوژران (نوێ کراوەتەوە)
بەپێی زانیارییەکان، لە چوارچێوەی ھەوڵەکانیان بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەرانی پارێزگای بەسڕە، بە گوللەی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق، چوار خۆپیشاندەر کوژران و سێی دیکەش بریندار بوون.
ئەمە لە کاتێکە کە ھێزە ئەمنییەکانی عێراق جگە لە گوللە، گازی فرمێسکڕێژ بەسەر خۆپیشاندەراندا دەھاوێژن.
لە لایەکی دیکەوە بەھۆی تەقەی ھێزە ئەمنییەکان و ئەو گرژییانەی لە خۆپیشاندانەکانی دیوانییە کەوتووەتەوە، ١٠ خۆپیشاندەر بریندار بوون. لە پارێزگاکانی (بابل، نەجەف، بەسڕە، کەربەلا و چەندان شوێنی دیکەی ناوەڕاست و باشووری عێراق)، خۆپیشاندان بەردەوامە.
باسنيوز