بەڕێوەبەری پۆلیسی نەجەف و بەسڕە لە کارەکانیان لادران

 بەڕێوەبەری پۆلیسی نەجەف و بەسڕە لە کارەکانیان لادران
پاش گرژی و ئاڵۆزییەکانی عێراق و بەتایبەت خۆپیشادانەکانی ئەمڕۆ لە بەسڕە و نەجەف، بە بڕیاری وەزیری ناوخۆی عێراق، بەڕێوەبەری پۆلیسی دوو پارێزگای نەجەف و بەسرە لە کارەکەیان لابراون.

ماڵپەڕی (ئەلسۆمەریە)ی عێراقی لەمبارەوە بڵاوی کردووەتەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە 2018/7/15 قاسم ئەعرەجی وەزیری ناوخۆی عێراق، بە بڕیارێک بەڕێوەبەری پۆلیسی دوو پارێزگای نەجەف و بسرە لە کارەکەی دوور خستووەتەوە و لەجێی لیوا عەلا غەریبی وەک بەڕێوەبەری پۆلیسی نەجەف دانراوە.

میدیاکانی عێراق باس لە پەسەرەندنی گرژی و ئاڵۆزییەکان لە پاریزگاکانی نەجەف و بەسرە و میسان و زیقار دەکەن و زانیارییان باس لەوە دەکەن، بەهۆی دەستڕێژی هێزە ئەمنییەکانی عێراق بۆ سەر خۆپیشاندەران لە بەسڕە، چوار هاووڵاتی کوژراون و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.

هاوکات لە دوو پارێزگای دیوانیە و بابل خەڵک دەستی بە خۆپیشادان کردووە و هێزە ئەمنییەکان لە دیوانیە تەقەیان لە خۆپیشادەران کردووە و 10 عەرەبی شیعەی ناڕزای بریندار بوون.

بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکان، ئەمڕۆ گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نەجەف ڕاگیراون.

ماوەی یەک هەفتەیە گرژی و ئاڵۆزی و خۆپیشاندان لە شار و پارێزگاکانی ابشووری عێراق، بەهۆی نەبوونی خزمەگوزاریی ئاو و کارەبا و بێکاری و گەندەڵی دەستی پێکردووە و لەوانەیە بەغداش بگرێتەوە.










باسنيوز
Top