هێزه ئه‌منییه‌كان به‌چه‌ك رووبه‌ڕووی خۆپیشانده‌رانی نه‌جه‌ف ده‌بنه‌وه
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ به‌سه‌دان كه‌س له ناوه‌ڕاستی شاری نه‌جه‌فی پایته‌ختی شیعه‌كانی عێراق رژانه سه‌ر شه‌قام و داوای باشكردنی ژیان، به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزاری و كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكارییان كرد.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌و شاره بۆ میدیا عێراقییه‌كان ئاشكرایانكرد، به‌سه‌دان خۆپیشانده‌ر له گۆڕه‌پانی "سه‌وره‌ت ئه‌لعه‌شرییه" گردبوونه‌وه، له‌كاتێكدا ده‌نگی ته‌قه‌كردنێكی زۆر له‌ناوه‌ڕاسی ئه‌و گۆڕه‌پانه بیستراوه، كه ده‌گوترێت له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه بووه و بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران بووه.
ئه‌مه‌ش ته‌نیا چه‌ند كاتژمێرێك دوای ئه‌وه هاتووه، كه به بڕیارێك قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له‌و شاره راگه‌یه‌ندراوه، به‌ڵام خۆپیشانده‌ران گوێیان به‌و بڕیاره نه‌دا.
ئێواره‌ی دوێنێش خۆپیشانده‌ران هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نه‌جه‌ف، به‌و هۆیه‌وه گه‌شته ئاسمانییه ناوخۆۆ و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌و فڕۆكه‌خانه‌یه بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك په‌كییان كه‌وت و دواتر له فڕۆكه‌خانه‌كه كشانه‌وه.
k24 -