خۆپیشانده‌رانى بابل سه‌رجه‌م ڕێگاكانى ناو شارى حله ده‌گرن
میدیا عێراقییه‌كان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییان بڵاوكرده‌وه، كه به‌پێی گرته‌كه، خۆپیشانده‌رانى شارى حله، ناوه‌ندى پارێزگاى بابل، ڕێگاى سه‌ره‌كى به‌ره‌و باره‌گاى پارێزگار و چه‌ندین ڕێگاى تریان به سووتاندنى تایه‌ی ئۆتۆمبێل، داخست.
خۆپیشانده‌رانى حله، هاوكات له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌رانى به‌سڕه و نه‌جه‌ف و شاره‌كانى دیكه‌ى عێراق، به‌هۆى نه‌بوونى خزه‌تگوزاریی و ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ى حكوومه‌ته‌كه‌ى عه‌بادی تێوه گلاوه، چه‌ند ڕۆژێكه خۆپیشاندان ده‌كه‌ن و ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن.
تا ئێستا ژمارەیەک هاووڵاتیی مەدەنی (تا ئێستا ئامارێک لەبەردەست نییە)، بە گوللەی هێز و میلیشیاکنی حەشدفی شەعبی کوژراون و ژمارەیەکیش دەستگیر کراون.
لە رۆژەکانی کۆتایی ساڵی 2017، ژمارەیەک هاووڵاتی لە ناوچە جیاوازەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی خۆپیشاندانیان بە ناوی داواکردنی باشترکردنی بژێویی ژیان دەست پێ کرد و (بزووتنەوەی گۆڕان، کۆمەڵی ئیسلامی، بەرهەم ئەحمەد ساڵح، شاسوار عەبدولواحید و گرووپێکی نێو یەکێتی) پشتیوانی‌یان کرد.
دوای فراوانبوونی خۆپیشاندانەکان، خۆپیشاندەران پەلاماری بارەگا حکوومییەکان و بارەگای بەشێک لە حزبەکانی کوردستانیان دا و دواتر سیمای خۆپیشاندانەکە بۆ پێکدادانی چەکداری گۆڕدرا و بەو هۆیەوە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ناچار بوو لێژنەی باڵای ئاسایش لە هێزەکانی خۆی لە سلێمانی دروست بکات، بۆ ئەوەی دۆخەکە کۆنتڕۆڵ بکات.
باسنيوز