له عێراق زیاتر لە 30 ترلیۆن دینار بۆ كارەبا خەرج كراوە و هاووڵاتیان بێ كارەبان

 له عێراق زیاتر لە 30 ترلیۆن دینار بۆ كارەبا خەرج كراوە و هاووڵاتیان بێ كارەبان
بەپێی ڕاگەیەندراوەكانی وەزارەتی دارایی عێراق لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعسەوە تا ناوەڕاستی ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 30 ترلیۆن دینار بۆ بواری كارەبا خەرج كراوە و هاووڵاتیانیش بێ كارەبان.



مەسعوود حەیدەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبووك) ڕای گەیاندووە "بەپێی ڕاگەیەندراوەكانی وەزارەتی دارایی، لە ساڵی 2007 تا ناوەڕاستی ساڵی 2017 زیاتر لە 30 ترلیۆن دیناری عێراقی بۆ بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا خەرج كراوە".



ئاماژەی بەوەش داوە "بەو هاوكارییانەی دەرەوە كە لە ساڵی 2003 تا 2007 بۆ بواری كارەبا خەرج كراون، زیاتر ل 30 ترلیۆن دینار بۆ بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا خەرج كراوە كە ئەگەر نرخی هەزار مێگاوات كارەبا یەك ترلیۆن دینار بوایە، دەبوو ئێستا عێراق 30 هەزار مێگاوات كارەبای بەرهەم بهێنایە، بەڵام هاووڵاتیان بێ كارەبان".



مەسعوود حەیدەر جەخت لەوەش دەكاتەوە "خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكانی هاووڵاتیانی عێراق مافێكی دەستووری و یاساییە و بۆ تێكدان نییە".




باسنيوز
Top