عەبادی لە بڕۆکسلەوە گەیشتە بەسڕە
به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆ، هەینی 13/7/2018، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بڕۆکسلی بەرەو بەسڕە بەجێهێشت، کە ماوەی دوو ڕۆژ بوو بە مه‌به‌ستى به‌شداريكردن له كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌يى وڵاتانى په‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى (ناتۆ) له برۆكسل، سه‌ردانى ئەو وڵاتەی كردبوو.
عەبادی، به مه‌به‌ستى چاودێريكردنى ره‌وشى به‌سره و ئاگاداربوون له كێشه‌كانيان، سەردانی ئەو شارەی کردووە، کە ماوەی چەند ڕۆژێکە دژی نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی ژیان دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە و کوژراو و برینداریشی لێ کەوتووەتەوە.
دوێنێ سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا، به‌ڵێنى به‌ده‌مه‌وه‌چوونى داواكارییەکانی خۆپيشانده‌ران دابوو، و هۆشدارىشی دابوو له به‌لاڕێدابردنى ره‌وتى خۆپيشاندان و ناڕه‌زايه‌تييه‌كانى خه‌ڵك.
باسنيوز