هێزێكی زۆری داعش دزه‌یانكردووه‌ته پارێزگای نه‌ینه‌وا
ئاژانسی ئه‌نادۆڵوی فه‌رمی توركیا له زاری سه‌عد مه‌رسومی، له فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی نه‌ینه‌وا بڵاویكردووه‌ته‌وه: "زانیاریی گه‌یشتووه‌ته ژووری ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی و ئاماژه به هاتنه ناوه‌وه‌ی 60 ئۆتۆمبێلی داعش له سووریاوه بۆ ناو عێراق ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تیش له نزیك قه‌زای به‌عاج له رۆژئاوای نه‌ینه‌واوه هاتوونه‌ته ژووره‌وه".
سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كه گوتوویه‌تی: "ئه‌و كاروانه‌ی چه‌كدارانی داعش چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و كه‌ره‌سته‌ی پێشكه‌وتووی شه‌ڕیان پێبووه".
مه‌رسوومی ده‌ڵێت: "هێزه‌كانی عێراق كه‌وتوونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌ره‌نگاری ئه‌و چه‌كداره دزه‌كردووانه و مه‌ترسییه‌كانی دیكه‌ی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه ببنه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، پلانی ئه‌منی توندوتۆڵ هه‌یه و له چه‌ند كاتژمێری رابردوودا دانراوه، سه‌رجه‌م كه‌رته سه‌ربازییه‌كان له‌و پلانه‌دا شوێنیان هه‌یه و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراقیش له ئاسمانه‌وه پاڵپشتی هیزه زه‌مینییه‌كان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌و هه‌ڕه‌شه‌یه بهێنرێت".
هه‌روه‌ها به‌پێویستی ده‌زانێت چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و كه‌ره‌سته‌ی دیكه بگه‌یێنرێته ده‌ست كه‌رته سه‌ربازییه‌كان به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌یان له شه‌ڕی رووبه‌ڕوودا به‌كارده‌هێنرێن".
عێراق سنوورێكی فراوان و درێژی له‌گه‌ڵ سووریا هه‌یه و پێویستی به پلان و هێزی زۆره تا بتوانرێت ئه‌منییه‌تی سنووره‌كانی بپارێزێت و رێگه له هاتنه ناوه‌وه‌ی چه‌كداره توندڕه‌وه‌كان بگرێت.
رۆژی 9/7/2018 ئه‌حمه‌د مه‌دلول، ئه‌ندامی هاوپه‌یمانێتی قه‌راری عێراقی كه ئوسامه نوجێفی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات رایگه‌یاندبوو: "ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقمان ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش له سووریاوه هاتوونه‌ته پارێزگای نه‌ینه‌وا".
هه‌رچه‌نده دوای زیاتر له سێ ساڵ له داگیركردنی چه‌ند پاریزگایه‌كی عێراق و شاری مووسڵ، ساڵێك پێش ئێستا ناوچه‌كان له چه‌كدارانی داعش پاككرانه‌وه. به‌ڵام ھێشتا داعش له رێگای پاشماوه‌ی چه‌كداره‌كانی و شانه نوستووه‌كانییه‌وه ده‌ستیكردووه‌ته‌وه به ھێرش و كوشتن و رفاندنی هاووڵاتیان و ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان و به‌هه‌مان شێوازی پێش ساڵی 2014 سه‌ره رێگاكان ده‌گرنه‌وه‌و بوونه‌ته‌وه هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر خه‌ڵكی ناوچه‌كان.
له هه‌مان چوارچێوه‌دا رۆژنامه‌ی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ـی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه، ئه‌و چه‌كدارانه‌ی رێكخراوی داعش كه له‌كاتی شه‌ڕدا به‌ره‌و ناوه‌ڕاستی بیابانه‌كان رایانكردووه، ئێستا په‌نایان بردۆته‌وه به‌ر ئه‌و چه‌ك و جبه‌خانانه‌ی له بیابانه‌كان شاردوویانه‌ته‌وه، به‌نیازن له‌ڕێگه‌ی شانه نووستووه‌كانیانه‌وه دووباره هێرشی سه‌ر عێراق و سووریا بكه‌نه‌وه.
ئه‌و رۆژنامه ئه‌مه‌ریكییه له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، به‌هۆی زیادبوونی هێرشه‌كانی داعش، پلانی تره‌مپ بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌و وڵاته ئاسته‌نگی تێكه‌وتووه، له‌كاتێكدا ساڵی رابردوو رێكخراوی داعش زۆربه‌ی رووبه‌ری ده‌سه‌ڵاتی و زۆرترین ژماره‌ی چه‌كداره‌كانی له‌ده‌ستدابوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كداره‌كانی به‌ره‌و ناوه‌ڕاستی بیابانه‌كان رایانكردووه و، به‌ر له كشانه‌وه‌یان له مووسڵ و ره‌ققه، چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه ژماره‌یه‌كی زۆری توونێل و حه‌شارگه‌یان به‌درێژایی بیابانه‌كانی نێوان سووریا و عێراق درووست كرد و، چه‌ندین شانه‌ی نووستووشیان له‌و ناوچانه رێكخستووه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"، ئه‌مه ئاماژه‌یه‌كه كه داعش زۆر له‌وه زیاتر ئاماده‌كاری بۆ شكسته سه‌ربازییه‌كانی كردبوو، كه ئه‌مه‌ریكا پێشبینیی ده‌كرد، هه‌روه‌ك ئه‌مه مانای وایه كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌و ماوه‌یه زیاتر له سووریا ده‌مێننه‌وه كه ئیداره‌ی تره‌مپ د‌یاریكردبوو، چونكه له‌وانه‌یه كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌و وڵاته ببێته ده‌رفه‌تێكی گه‌وره بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه.
ئه‌و رۆژنامه‌یه نووسیویه‌تی، ئامانج له به‌رهه‌ڵستیكردنی هێزه بیانییه‌كان له سووریا، له‌گه‌ڵ ئه‌وله‌ویاتی هێزه ناوخۆییه‌كان یه‌كانگیر نین و دۆخی ئه‌و وڵاته‌ش ئاڵۆزتر ده‌كه‌ن.
K24