خۆپیشاندان دژ به‌حكوومه‌ته‌كه‌ى عه‌بادی گه‌یشته پارێزگایه‌كی دیكه
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له باشوورى عێراق، ڕای گه‌یاند: "خۆپیشاندانێكى گه‌وره له شارى ناسڕییه، ده‌ستی پێكرد و به‌شێك له ڕێگاكانى ناو شار، داخران".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه خۆپیشانده‌ران ئاگریان له‌ناوه‌ڕاستى شه‌قامه‌كاندا كردووه‌ته‌وه، گوتیشی: "خۆپیشاندانه‌كه دژ به خراپى خزمه‌تگوزارییه‌كان و به‌رزبوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى بێكاری و نه‌بوونى كاره‌بایه".
پێشتر له شارى كووت، ناوه‌ندی پارێزگاى واست خۆپیشاندان دژ به حكوومه‌ته‌كه‌ى عه‌بادی ده‌ستی پێكرد و به‌و هۆیه‌شه‌وه، ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر ده‌ستگیر كران، كه ئه‌مڕۆ دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه، دواى وه‌رگرتنى به‌ڵێننامه به‌وه‌ى "توندوتیژیی دووباره نه‌كه‌نه‌وه" خۆپیشانه‌درانى ئازاد كرد.
دوو ڕۆژ پێش ئێستاش، له شارى به‌سڕه، خۆپیشانده‌رێك له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه كوژرا و چوارى تریش بریندار كران، دواتر به‌تۆمه‌تى ته‌قه‌كردن، ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانى هێزه ئه‌منییه‌كان، ده‌ستگیر كران.
باسنيوز