ئه‌مه‌ریكا داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات
له‌یس عه‌زاری، سه‌ركرده‌یه‌كی عه‌سائیبه و ده‌ڵێت: "ئه‌مه‌ریكا فشاری خستووه‌ته سه‌ر حكوومه‌تی عێراق تا مه‌هدی موهه‌ندیس كه‌نارگیر بكات و له پۆسته‌كه‌ی نه‌مینێ و ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبیش هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه. به‌ڵام حه‌شدی شه‌عبی به "یاسا" پێكهاتووه‌و نوێنه‌رایه‌تی ئیراده‌ی گه‌ل ده‌كات، ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی یاسای هه‌یه، هیچ كه‌سێكیش ناوانێت ئه‌و یاسایه بشكێنێ ته‌نها له رێگای یاساوه نه‌بێت".
عه‌زاری گوتوویه‌تی: "ئه‌و فشارانه ده‌ستوه‌ردانێكی نابه‌جێی ئه‌مه‌ریكایه له كاروباری عیراق، به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه واشنتن كاریگه‌ری سه‌لبی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی عێراق هه‌یه و ئێمه‌ش ئه‌و فشارانه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، چونكه حه‌شدی شه‌عبی به "ده‌زگایه‌كی ئه‌منی" داده‌نریت و سه‌ر به ده‌وڵه‌تی عێراقه و هه‌ر هه‌وڵیكی نه‌هێشتنی به له‌كه‌داركردنی شكۆی ده‌وڵه‌تی عێراق داده‌نرێت".
ئه‌و سه‌ركرده‌ی عه‌سائیب پێیوایه، ئامانجی پشت ئه‌و فشارانه ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیسه، ئه‌گه‌ر كه‌نارگیریش بكرێت واتای ناپاكییه به‌رامبه‌ر تواناكانی و خوێنی قوربانییه‌كانی حه‌شد كه له پێناو پاككردنه‌وه‌ی وڵات له تیرۆر به‌خشییان و ملكه‌چبوونیشه به فشاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا. ده‌بێت ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌ركرده‌كانی حه‌شد و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس به‌دیهاتن بپاریزرێن".
ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبییه و له ئیرانه‌وه نزیكه. لای ئه‌مه‌ریكییه‌كان قه‌بووڵكراو نییه و واشنتن خستوویه‌تییه لیستی تیرۆره‌وه.
K24