به‌هۆى كێشه‌ى ناوخۆییه‌وه‌ ته‌قینه‌وه‌ له‌ باره‌گاى میلیشیاى بابلییون ڕووی دا

 به‌هۆى كێشه‌ى ناوخۆییه‌وه‌ ته‌قینه‌وه‌ له‌ باره‌گاى میلیشیاى بابلییون ڕووی دا
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسی نه‌ینه‌وا، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 8/ 7/ 2018، له‌ناو باره‌گاى میلیشیاى بابلیون له‌ به‌رى چه‌پی مووسڵ، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕووی دا.

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كه‌ى پۆلیسی نه‌ینه‌وا، ڕای گه‌یاند: "بۆمبێكى چێندراو له‌ باخچه‌ى بزووتنه‌وه‌ى بابلییون، كه‌ میلیشیایه‌كی مه‌سیحییه‌ و سه‌ر به‌ حه‌شدى شه‌عبین، له‌ناوچه‌ى عه‌ره‌بى له‌ مووسڵ ته‌قییه‌وه‌".

سه‌رچاوه‌كه‌ باسى له‌وه‌ش كرد، كه‌ به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، كه‌ ئاسایشی نیشتمانى ده‌یكات، ته‌قینه‌وه‌كه‌ به‌هۆى ناكۆكیی نێوخۆیی میلیشیاكه‌وه‌ بووه‌ و كارى تیرۆریستی نییه‌.












باسنيوز
Top