دوو ئافره‌تی فلپینی رفێندران
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی و به‌رپرسانی ناوخۆیی رایانگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دوو ئافره‌تی فلپینی له‌سه‌ر رێگای نێوان كه‌ركووك - به‌غدا رفێندراون.
له‌مباره‌یه‌وه دوو سه‌رچاوه‌ی سه‌ربازی ئاشكرایانكرد، ئه‌و دوو ئافره‌ته فلپینییه له‌كاتێكدا رفێندراون، كه له‌گه‌ڵ پیاوێك و دوو ئافره‌تی دكه به‌ره‌و شاری هه‌ولێر له‌رێگه بوون و، له‌سه‌ر رێگاكه ئۆتۆمۆبیله‌كه‌یان له‌كاركه‌وتووه.
به‌گوێره‌ی ئاژانی هه‌واڵی رۆیته‌رز، یه‌كێك له‌و سه‌رچاوانه رایگه‌یاندووه، دوای ئه‌وه‌ی ئۆتۆمۆبیله‌كه‌یان له‌كاركردن وه‌ستاوه، ئه‌و دوو ئافره‌ته دابه‌زیون، له‌ناكاو ئۆتۆمۆبیلێكی دیكه‌ی زه‌رد كه ژماره‌یه‌ك كه‌سی نه‌ناسراوی تێدابوو، له‌وێوه رۆیشتووه و هه‌ردوو ئافره‌ته‌كه‌یان رفاندووه.
ئه‌و سه‌رچاوانه ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه، تائێستا ناسنامه‌ی رفێنه‌ران و هۆكاری رفاندنی ئه‌و دوو ئافره‌ته فلپینییه نازانرێت، به‌ڵام له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا چه‌كدارانی رێكخراوی داعش چه‌ندین حاڵه‌تی رفاندنیان له‌سه‌ر ئه‌و رێگایه له‌و شوێنه ئه‌نجامداوه، كه ئافره‌ته فلپینییهكانی لێ رفێندراون.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی، له‌مانگی رابردوودا به‌لایه‌نی كه‌م چه‌كدارانی داعش 8 ئه‌ندامی هێزه ئه‌منییه‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌و رێگایه رفاندووه و دواتر كوشتوویانه.
k24-