گوتەبێژی هاوپەیمانیی فەتح هۆکاری سەردانەکەیان بۆ هەولێر ئاشکرا دەکات

 گوتەبێژی هاوپەیمانیی فەتح هۆکاری سەردانەکەیان بۆ هەولێر ئاشکرا دەکات
گوتەبێژی هاوپەیمانیی فەتح هۆکاری سەردانی شاندێکی هاوپەیمانییەکە بۆ هەولێر، ئاشکرا دەکات.

ئێوارەی رۆژی هەینی 6/7/2018، شاندێکی هاوپەیمانیی فەتح بە سەرۆکایەتیی ئەحمەد ئەسەدی، گوتەبێژ و سەرکردەی باڵای هاوپەیمانییەکە، سەردانی شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانی کرد.

ئەحمەد ئەسەدی رايگەیاند، شاندی هاوپەیمانییەکە گفتوگۆ لەگەڵ سەرکردە باڵاکانی کورد دەکات، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق.

گوتەبێژی هاوپەیمانیی فەتح هەروەها رایگەیاند، لەگەڵ هەموو لایەنە کوردستانیەکان کۆ دەبنەوە و هەوڵ دەدەن پرۆگرامێکی گشتگیر بە بەشداریی هەموو لایەن و پێکهاتەکان، بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت، دابنێن.

رۆژی 12/5/2018، لە هەموو شارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە چوو و بەپێی دوایین ئەنجامی هەڵبژاردنەکەش، هاوپەیمانیی فەتح 47 کورسی بە دەست هێنا و پارتی دیموکراتی کوردستانیش بە بەدەستهێنانی 25 کورسی، بوو بە پێنجەمی لیستە سەرکەوتووەکان.









باسنيوز
Top