سوننەکانی عێراق هاوپەیمانیی بڕیار پێکدەهێنن

 سوننەکانی عێراق هاوپەیمانیی بڕیار پێکدەهێنن
هاوپه‌یمانیی (بڕیار)ی سوننه‌كانی عێراق، پێشبینیی ئه‌نجامدانی كوده‌تا له‌ پارێزگاكانیان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانیش له‌ توركیا ئاشكرا ده‌كات.



سه‌ركرده‌یه‌ك له‌ هاوپه‌یمانیی (بڕیار)ی سوننه‌كانی عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تیی ئوسامه‌ نوجێفی له‌ لێدوانێكدا بۆ (شه‌فه‌ق‌نیوز) رای گه‌یاند كه‌ پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌كی تایبه‌ت به‌ سوننه‌كان دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌بێت، هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانیش له‌ به‌غدا ئه‌نجام ده‌به‌ستن بۆ ده‌ستنیشانكردنی ناسنامه‌ی فراكسیۆنی سوننه‌.



ئه‌حمه‌د مه‌ساری، سه‌ركرده‌ له‌ هاوپه‌یمانیی (بڕیار) ڕای گه‌یاند كه‌ لیسته‌كه‌یان هه‌وڵ ده‌دات فراكسیۆنێ گه‌وره‌ پێكبێنێت كه‌ هه‌موو لایه‌نه‌ براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن تێیدا بن و ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ ده‌بێت كه‌ ئه‌نجامی فه‌رمیی هه‌ڵبژاردن ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت و به‌ده‌ست ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان كۆتایی دێت.



مه‌ساری پێشبینیی كرد كه‌ گۆڕانكاری له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردندا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت ده‌بێت و ده‌شكرێت كووده‌تایه‌ك له‌ هه‌موو ئه‌و پارێزگایانه‌ ئه‌‌نجام بدرێت كه‌ تێیدا پرۆسه‌ی به ‌ده‌ست ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ڕێوه ‌ده‌چێت؟



مه‌ساری، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌م دواییه‌یان له‌ توركیا ئاسایی بوونه‌ و هیچ ئه‌نجامێكی باشیان به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌.





باسنيوز
Top