به‌غدا بڕى هه‌نارده‌ و داهاتى نه‌وتى له‌ مانگى رابردوودا ئاشكرا كرد

به‌غدا بڕى هه‌نارده‌ و داهاتى نه‌وتى له‌ مانگى رابردوودا ئاشكرا كرد


وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق، بڵاويكرده‌وه‌، له‌ مانگى (حوزه‌يران/ يۆنيۆ)ى رابردوودا له‌ باشوورى عێراقه‌وه‌ رۆژانه‌ 3 مليۆن و 521 هه‌زار به‌رميل نه‌وتى خاوى هه‌نارده‌ كردووه‌.

به‌ گوێره‌ى زانيارييه‌كانى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق، له‌ مانگى (ئايار/ مايۆ)ى رابردوودا، عێراق هه‌نارده‌ى كه‌متر بووه و رۆژانه ته‌نيا‌‌ 3 مليۆن و 490 هه‌زار به‌رميل نه‌وتى خاوى هه‌نارده‌ كردووه‌.

وته‌بێژى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق، عاسم جيهاد، رايگه‌ياند، نرخى به‌رميلێك نه‌وت 69 دۆلار و 32 سه‌نت بووه‌ و به‌و هۆيه‌وه‌ 7.3 مليار دۆلار داهاتى نه‌وت بووه‌.

له‌ به‌ياننامه‌يه‌كدا عاسم جيهاد، روونيكردووه‌ته‌وه‌، له‌ مانگى حوزه‌يرانى رابردوودا هيچ بڕه‌ نه‌وتێك له‌ كه‌ركووكه‌وه‌ هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه‌ نه‌كراوه‌.

به‌ هۆى رووداوه‌كانى شازده‌ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى رابردوو، هه‌نارده‌ى نه‌وتى كه‌ركووك راگيراوه‌.

به‌ گوێره‌ى رێككه‌وتننامه‌ى ئۆپك، پێويسته‌ عێراق رۆژانه‌ پێنج مليۆن به‌رميل نه‌وت هه‌نارده‌ بكات، به‌ڵام عێراق له‌ تواناى خۆى كه‌متر هه‌نارده‌ ده‌كات.
k24-
Top