ئیندیپێندێنت: داعش ده‌گه‌ڕێته‌وه و ژماره‌ی چه‌كداره‌كانیشی زیادی كردووه
به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌دواداچوونه‌ی رۆژنامه‌نووس كیم سه‌نگوپته ئه‌نجامی داوه، داعش له سووریا خۆی كۆكردووه‌ته‌وه و ئێستە به‌كردار گه‌ڕاوه‌ته‌وه مەیدانەكە.
باسی له‌وه‌ش كردووه، داعش ته‌قینه‌وه‌ی له ره‌قه ئه‌نجام داوه و ئه‌وه‌ی به‌دوژمنی خۆشی بزانێ ده‌یڕفێنێ و ده‌یكوژێ، ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات كه ئه‌و گرووپه له سووریا سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه
رۆژنامەنووسەكەی ئیندیپێندێنت، ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش به 7 بۆ 10 هه‌زار چه‌كدار ده‌خه‌مڵێنێ و پێیوایه له هه‌ندێك شوێن داعش بووه‌ته‌وه خاوه‌نی خاك.
باسنيوز