وه‌زیری گواستنه‌وه‌ى عێراق: تۆمه‌تبارێك به‌ 117 مۆرى ساخته‌ى وه‌زاره‌ته‌وه‌ ده‌ستگیر كرا

 وه‌زیری گواستنه‌وه‌ى عێراق: تۆمه‌تبارێك به‌ 117 مۆرى ساخته‌ى وه‌زاره‌ته‌وه‌ ده‌ستگیر كرا
وه‌زیری گواستنه‌وه‌ى عێراق، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، له‌ شارۆچكه‌ى خۆر زوبێر له‌ به‌سڕه‌، گومانلێكراوێك له‌ 117 مۆرى ساخته‌ى به‌نده‌ر و فه‌رمانگه‌ و فه‌رمانبه‌ره‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌وه‌، ده‌ستگیر كراوه‌.

كازم فنجان حه‌مامى، وه‌زیری گواستنه‌وه‌ى عێراق، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا، گوتى: "ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ گومانلێكراوێك به‌ 117 مۆرى ساخته‌ى وه‌زاره‌ته‌وه‌، ده‌ستگیر كرا".

ڕوونی كرده‌وه‌، كه‌ مۆره‌كان، به‌شێوه‌ى ساخته‌ دروست كرابوون و بریتیبوون له‌ مۆرى به‌نده‌رى ئوم قه‌سر، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گومركى ناوچه‌ى باشوور، كۆمپانیای گشتیی به‌نده‌ره‌كانى عێراق، كۆمپانیای گشتیی گواستنه‌وه‌ى ده‌ریایی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گومركى ئوم قه‌سڕ، هه‌روه‌ها چه‌ند مۆرێك به‌ناوى فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌.

وه‌زیری گواستنه‌وه‌، ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه‌ مه‌فره‌زه‌كانى پۆلیسى زوبێر، تۆمه‌تبار (م. ن.ع)، كه‌ دانیشتووى شاره‌دێی سه‌فوانه‌ و مۆره‌كانى پێبووه‌، ده‌ستگیر كردووه‌، گوتیشی: "جگه‌ له‌ مۆره‌كان، كڵێشه‌ى نووسراوى زۆرێك له‌ فه‌رمانگه‌ و كۆمپانیاكانى پێوه‌ گیراوه‌".










باسنيوز
Top