باڵیۆزخانه‌یه‌ك له‌ به‌غدا ئاگرى گرت

 باڵیۆزخانه‌یه‌ك له‌ به‌غدا ئاگرى گرت
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منى له‌ پایته‌ختى عێراق، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، ئاگرێك له‌ناو باڵیۆزخانه‌ى ئه‌فغانستان له‌ به‌غدا كه‌وته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كه‌ى به‌غدا، ڕای گه‌یاند، ئه‌مڕۆ له‌ شارى به‌غدا، ئاگرێك له‌ناو باڵیۆزخانه‌ى ئه‌فغانستان له‌ناوچه‌ى چادرییه‌ كه‌وته‌وه‌، گوتیشی: "ئاگره‌كه‌ به‌هۆى وایه‌ر و كێبڵی سه‌ر كه‌ره‌ڤانه‌ و كۆگاى سووته‌مه‌نى ناو باڵیۆزخانه‌كه‌وه‌ دروست بوو".

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ جه‌ختیشی كرده‌وه‌، كه‌ تیمێكى به‌رگرى شارستانی و ئاگركوژێنه‌وه‌ توانییان زیانى گیانى، ئاگره‌كه‌ كۆنترۆڵ بكه‌ن و بیكوژێننه‌وه‌، كه‌ ته‌نها زیانى ماددی لێكه‌وته‌وه‌.

ڕووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ شارى به‌غدا ماوه‌یه‌ زیادی كردووه‌، گرنگترینیان سووتانى كۆگاى هه‌ڵگرتنى سندووقه‌كانى ده‌نگدان بوو، كه‌ بوو به‌جێی گومان.








باسنيوز
Top