هێز و میلیشیا عێراقییەکان ئۆپەراسیۆنێک دژی داعش ئەنجام دەدەن
ئۆپەراسیۆنەکە سەرلەبەیانیی رۆژی چوارشەممە 4/7/2018 لە باشووری کەرکووک و باکووری دیالە دەستی پێ کردووە و هەوڵی لەناوبردنی گرووپەکانی داعش لەو ناوچانە دەدەن، کە رۆژانە کردەی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن.
بەپێی زانیارییەکان، چەکدارانی داعش لە دژە هێرشێکدا بۆ سەر خاڵێکی پشکنینی هێزە عێراقییەکان لە گوندی ربێزاتی سەر بە شارۆچکەی داقووق، پۆلیسێکی عێراقی کوژراوە و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.
زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە لە گوندی داودە بۆمبێک بە میلیشیا و هێزە عێراقییەکان تەقیوەتەوە و بووەتە هۆی برینداربوونی حەوت چەکدار و سەربازی عێراقی.
باسنيوز