عێراق داوا له وڵاتان ده‌كات منداڵانى داعش وه‌ربگرنه‌وه
ئه‌حمه‌د مه‌حجووب، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، ڕای گه‌یاند: "داوا له‌هه‌موو نێرده دیبلۆماسییه‌كان ده‌كه‌ین، ده‌ستپێشخه‌رى بكه‌ن له وه‌رگرتنه‌وه‌ى ڕه‌ونده‌كانیان، ئه‌وانه‌ى كه ماوه‌ى حوكمه‌كانیان ته‌واو بووه، یان ئه‌وانه‌ى منداڵن و حوكم نه‌دراون".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه داوایان له باڵیۆزخانه‌كانى ئازه‌ربایجان و ڕووسیا و ئه‌ڵمانیا و ئه‌وانى تر كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى منداڵى چه‌كداره داعشه‌كان وه‌ربگرنه‌وه.
ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق، 833 منداڵى چه‌كدارانى داعشى به‌ند كردووه، كه له 14 ڕه‌گه‌زنامه‌ى جیاوازن، كه به‌گوته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌كی دیبلۆماسى ڕووسی، 100 له‌و منداڵانه ڕووسین.
باسنيوز